تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێ هەڵچوونەوە
تێ هەڵچوونەوە
بەسەر گرتنەوە، سەر لە نوێ کردنەوە: بەکوردی دیسان زیندو دەبمەوە/لەودنیاش بۆ کورد تێ هەڵدەچمەوە
تێهەڵچوونەوە
پەشیمانبوونەوە، بادانەوە، دەست پێکردنەوە
تەرێق بوونەوە
تەریق بونەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تەڕبوونەوە
بریتییە لە ژنهێنانی پیاوێکی بەساڵاچوو لە پاش مردنی ژنی پێشووی یا تەڵاقدانی
تەڕبوونەوە
حەیوان کەلە کا خواردن ڕزگار دەبێ وگیاشین دەخوا
برێتی لەو کەسانەی بەپیری ژن دێنن یا شو دەکەن
تەڕبوونەوە
مەبەس لە ژن هێنانی پیاوێکی بەساڵدا چووە لەپاش مردنی ژنی پێشووی یا تەلاقدانی
جودابوونەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جوونەوە
زەدەداری و گرنجبوونی ئاسن و تەنەکە و شتی تر بەهۆی لێدان یا پیاکەوتنی شتی قورسەوە
جوونەوە
دیسان جاوین
برێتی لە زۆر گوتنەوەی قسەیەک
جوونەوە
زەدەداری و گرنج گرنج بوونی ئاسن و تەنەکەو چتی تر بەهۆی لێدان یان بەسەرداکەوتنی چتی قورسەوە
جووێبوونەوە
جیابوونەوە، دوورکەوتنەوەی چتێک لە چتێکی تر، دابڕان، ژێ قوتبوون، ژ هەڤبوون، لێبوونەوە