تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوشار
[[ئاو+شار «ند.» ] ]
«نتـ.» ۱- ئەو شوێنەیە کە ئاوی چەم و ڕووباران، لە بەرزیڕا ڕژد و بە خوڕ دەڕژێنە خوار، هەڵدێرانی ئاو لە شوێنێکی بەرز و ڕژدەوە.: ئاوشاری بێخاڵ لە کوردستانە. ئاوشاری هەرە گەورەی دنیا، نیاگاڕایە. ٭ئابشار. بافڵ. «بکـ.» تاڤگە. تاف. تافگە. قەڵبەزە. تێبــ.ینی: ئەم وشەیە مەڕدووخ نووسیویە و لە «آبشار» ی فارسیڕا شێوەی کوردی دراوەتێ، ئەو هاوتایانەی کە بۆی نووسراون هەمووی بۆ ئەم مەبەستە بەکار دێن کە ئاوشار پێشانی دەدا، بەڵام شەرت نییە ئاوشاری «نیاگاڕا» و «بێخاڵ» بن.
ئاوشار
ئاوشان
هم شآن
ئاوشان
هاوشان، هاوکووف، ئاوکووف، هاوزێ
ئاوشانی
هاوشانی، هاوکووفی
ئاوشنگ
حەیوانی بێچوو مردوی شیر وشک کردوو کە وەشیر دێتەوە
ئاوشکان
«مستـ. لا.» کەلەبەر کەوتنە ئەو جۆگەیەی کە ئاوی پێدا بەردراوەتەوە سەر کشت و کاڵ و ڕویشتنی ئاوەکە بەڵایێکی ترە.: کوڕە بەسەر ئەم جۆگەیە دا بڕۆ بزانە ئاوەکە لە کوێ شکاوە.
ئاوڕەوشەنکەرەوە
ئاوڕوونکەرەوە، گیاندارێکی ڕەشی گچکەیە بەسەر ئاوێ دادێت و دەچێ گۆیا کە ئاوەکە شلوێ کرابێ ڕوونی دەکاتەوە
ئاگرگرووشک
ئێسقانی چەناگەیە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاگرگووشک
ئێسقانی چەناگە
ئاڵگوشت(باک)
نەخۆشییەکە تووشی ڕەشەووڵاخان دەبێ بەتایبەتی کەرو ئێستر
ئاییرکوشن ئازەر(هەورا)
ئوشتن(کەل)
ئووشی(باک)
ئیرۆکووشن(هەورا)
ئەستێ و پووشوو
«نتـ.» ۱- دوو پارچەن لە دەزگای ئاگر کردنەوە. ۲- «کنـ.» حاڵی دوو کەس کە پێکەوە هەڵ نەکەن و کۆبوونەوەیان ببێتە مایەی ئاژاوە: ئەم منداڵانە هەر دەڵێی ئەستێ و پووشوون، هەمیشە شەڕیانە. ٭کێردو پەنیر، مشک و پشیلە.
ئەنگوشت