تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بزووتن
«مست. لا.» 1- چوونی کەسێک لەشوێنێکەوه بۆ شوێنێکی تر.:: ئەم هەموو تەق و تۆقه بوو له جێگای خۆشی نەبزووت. 2- گۆڕانی جێگای شتێک:: ئەو ڕادیۆیە لە جێی خۆی بزوتووە کێ دەستی لێداوە. *جووڵان. 3-« مج.» دەست پێکردن:: گەرما بزووت. ڕاو ەسته با سەرما ببزوێ دەیان بینینەوه.
بزووتن
جووڵان، جووڵانەوە، جمان، جوومان، (لکلو) ئاخێز کردن، جەمچقین، لیان، (ڕۆژ) جمین، وەرزین، چەلقین، چەلکین، (باک) لەبتین، بزڤان، جەمین، هۆژان._ی مەمک: جمان، جومان، هاتنەخووارەوهی شیرە لە مەمکی بۆ منداڵی
بنکەوتن
به تەقەکەوتن
مست. لا.»، «کعر.» به شەرم دا کەوتن و دەست هەڵگرتن له کارێ. به خۆدا شکانەوه لەشتێ یا له کارێ، واز هێنان.
به گیر کەوتن
«مست. لا.»، «کعر.» 1- گرفتار بوونی کەسێک به دەستی کەسێکی تر «به هەر شێوەیێک و بۆ هەر مەبەستێ بێ». 2- تووشی ناڕەحەتی و گیر و گرفت بوون. * «کئێر.» وەگیر کەوتن. 3- پەیدا بوونی شتێکی کەسێک پێویستی بێ:: خەیار بەگیر نەکەوت، ترێزووم کڕی. * «کئێر.» وەگیر کەوتن. «کعر.» بە رگیر کەوتن، بەرگیر هاتن.
بۆن تێ کەوتن
آغاز رسیدن میوه در چالیز
بۆن تێ کەوتن
سەرەتای پێگەیشتنی بێستانی گڕکە و گندۆرە
بیرکەوتن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بێ هۆشکەوتن
بێ خودبوون
بێهۆشکەوتن
بە قینا کەوتن
«مست.لا.»، «سیم.» تم: به قین داچوون.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەتەقەکەوتن
دەسهەڵگرتن لە شتێک لە شەرماندا
بەتەقەکەوتن
دەست هەڵگرتن لە چتێک لە شەرمان
بەدان کەوتن
مست.لا.» 1- نەخۆش کەوتنی ئاژەڵ و پاتاڵ لەبەر زۆر خواردن. «مج.» نەخۆش کەوتنی ئینسان له ئەنجامی زۆر خۆریدا.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەدانکەوتن
نەخۆشکەوتنی ئاژاڵ لە زۆرخواردنی ئالیکەوە
بەدانکەوتن
نەخۆشکەوتنی ئاژاڵ و ماڵاتانە لە زۆر خوواردنی جۆ یا دانەوێڵە، چووار پەلی ڕەق گۆت دەبێ و ناتووان بجووڵێ