تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
ڕەوان
ڕاست.

من سەروی ڕەوانی چەمەنی عاله می باڵام
« نالیی » به طوفەیلیی بووەتە سایە له دوو من
سەرچاوە: نالی
ڕەوان
ڕێکوپێک.

گەر بێیە دەرێ. سەروی ڕەوانی لە ئیرەمدا
وەرە نەییە دەرێ، ئاهووی چینی لە حەرەمدا
ڕەوان
(فه.): گیان، پەریمێرگ. کەسێکه زگی بچێ و گرفتی نەبێ، ڤژۆکەر، زگچوو. مرۆ یا گیان لەبەرێکه له ڕۆیشتنێدا زیرەک و خۆشەویست بێ، ڕەهوان ، ڕەوال، ڕێڤان، ڕێوی، ڕێونگی. بێ گیروگرفت،شل. زانین، تێگەیشتن، ساخکردنەوه، وانەود، وور. – کردن: واته تێکۆشان بۆ باش زانین و تێگەیشتن . جەلال ، کێژین، ڕۆیشتینی ئاو. – بوون: جەلال بوون. – کردن: جەلال کردن، ناردن. گیان. – دار: گیان لەبەر . بێ-: مردوو
ڕەوان کردن
ڕەوان کردن
کَلت، رَکض.
ڕەوان کردن
ناردن
باش فێربوون: دەرست ڕەوان کرد
سەرچاوە: نالی
ڕەوان ی دووهەم
جاری، ئەوەی ئەڕوا.

بێ، سەروی ڕەوانم! کە لەبەر ئەشکی ڕەوانم
خەرقە بووەتە غەرقە، کەوا سەوزە لەبەرما
سەرچاوە: نالی
ڕەوان ی یەکەم
بەرز و قنج.

بێ، سەروی ڕەوانم! کە لەبەر ئەشکی ڕەوانم
خەرقە بووەتە غەرقە، کەوا سەوزە لەبەرما
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕەووگەوان
کەسێکە کە ڕەووگ بلەوەڕێنێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕەوکەوان
ڕەوکەوان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕەوگەوان
ڕەوگەوان