تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تووانەوە
شلبوونەوەی شت بەهۆی گەرمی یا تەڕییەوە
تووانەوە
(خۆ) تافانەوە. (دەر) تێوانەوە. (زەن) تاوانەوە، تاویانەوە. (دزە) خێورانەوە. تووڵانەوە. (باک) بڤەشین
توورەشووانە
گیایەکە وەکوو خەرتەلەیە لە لایەن تام و چەشنەوە
توورەوانی(سوور)
تۆتالیتاریزم + پاوانخوازی
فراگیرندگی + توتالیتاریسم
تۆتالیتاریزم + پاوانخوازی
تۆتالیتاریزم + پاوانخوازی
ئەم زاراوە لە ڕیشەی لاتینی (totus) بە مانای «گشت» وەرگیراوە. بەو ڕێباز و ئەندێشە سیاسی و ئایینی و ئەخلاقییانە دەگوترێ کە هیچ سنوورێک لەنێوان ژیانی کۆمەڵایەتی و ژیانی تاکەکەسی قاییل نابێت و بۆی هەیە تەواوی کەلێن و قوژبنی ژیانی خەڵک بپشکنێ و دەستی تێوەربدات. هەڵبەت ئەوە لە بیر نەکەین کە پاوانخوازی، لە خۆیدا ئایدیۆلۆجیایەکی تایبەت نییە بەڵکوو تایبەتمەندی ئایدیۆلۆجیکی سیستەمگەلێکی وەک کۆمۆنیزم و فاشیزم و نازیسم لە ئەژمار دێت.
تۆتالیتاریزم، یەکەم جار لە دوای ساڵی 1923، واتە ئەو ساڵەی کە مۆسۆلینی لە ئیتالیا دەسەڵاتی بە دەستەوە گرت، بۆ ناوبردەکردنی ئەو سیستەمە کۆمەڵایەتی و سیاسییەی کە دەیویست لەم وەڵاتەدا پیادەی بکات بە کار براوە و پاشان دەماودەم بڵاو بۆتەوە.
بەگشتی ئەو ڕژێمانەی کە هەڵگری خەسڵەتی تۆتالیتەرین، ئەم تایبەتمەندییانە لەخۆ دەگرن:
1ــ کۆنتڕۆڵی دەوڵەت بە سەر هەموو کاروبارێکی کۆمەڵایەتی و ئابووریدا.
2ــ پاوانکردنی دەسەڵاتی سیاسی بە دەستی حیزبی دەسەڵاتدار.
3ــ لابردنی هەموو جۆرە شێوازێکی چاودێریی دیموکراتی لە کۆمەڵگەدا.
4ــ پەنابردن بە تیرۆر بۆ سەرکوتکردنی هەر چەشنە نەیارییەک.
5ــ قۆرخکردنی حیزب و دەوڵەت لە لایەن تاکە کەسێکەوە.
6ــ هەوڵدان بۆ پێکهێنانی کۆمەڵگەیەک بە پێوانەکانی ئایدیۆلۆجی حیزبی دەسەڵاتدار.
7ــ خستنەگەڕی هەموو هێزەکانی کۆمەڵگە لە پێناو ئامانجەکانی حیزب و دەوڵەت و ئیفلیجکردنی سەربەخۆیی تاکەکەسی.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تۆپەوانە
پارچە پەڕۆیەکی پێچراوەی خڕ هەڵدراوە دەئاخنرێتە دەمی کووپە و گۆزە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تۆپەوانە
پارچە پەڕۆیەکی پێچراوەی خڕ هەڵدراوە دەئاخنرێتە دەمی کووپە و گۆزە
تۆپەوانە
پارچه دهانبند خُم و ...
تۆپەوانە
پەڕۆی زارئاخنی کوپەو دەفر
تۆپەوانە
زارەوانە، گلووێنە ئاخن. پارچە پەڕۆیەکی تێک پێچراوەوەی خڕکراوەوە لە زاری کووپەو گۆزەڵان دەنرێ
تۆڕتۆڕەوانی
بڕوانە: تۆڕەوانی
تیواندنەوە(دەر)
تیوانەوە(دەر)
تیۆری کەوانەی جەی
جۆن جەی (John Jay) کۆمەڵناسێکی بەناوبانگە کە هۆکاری شۆڕش دەگەڕێنێتەوە بۆ جیاوازی فرەوان لەنێوان چاوەڕوانی تاکەکانی کۆمەڵگە و ئاستی جێبەجێکردنی پێداویستییەکانیان کە ئەم فەرق و جیاوازییە، بەشێوەی بەشخوراوی و هەژاریی خۆی پێشان دەدات. ئەو پێی وایە کەموکوڕییەکان، ڕەها نین بەڵکوو لە نەداریی و بەشبڕاویی ڕێژەیییەوە سەرچاوە دەگرن و ئەم ئاستەنگییەش کاتێک ڕوو دەدات کە سەردەمی دوور و درێژی خۆشگوزەرانی ئابووری، لەناکاو ڕاوەستێ و بەشێوەیەکی بەرچاو پێچەوانە ببێتەوە. کۆمەڵناسی ناوبراو، تیۆرییەکەی خۆی لە قەبارەی خشتەیەک ئاڕاستە کردووە کە بە کەوانەی جەی ناوی ناسراوە.
تیۆری کەوانەی جەی
نظریه منحنی جی
تیۆری کەوانەی جەی
J Curve Theory