تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
هەرەس
پەڵەبەفرێکی گەورەی زۆرە کە بەقەد شاخەوە بێ و ببزوێ
هەرەس
پسان و داڕووخانی پارچە بەرد و خاک لە چیا: کێو هەرەسی هێنا
ڕنو، ڕنی، کڵێڵە، شاپە، کەوی، کەویە بەفر: قەڵاتی زێوی ڕووخاوە هەرەس بە تۆپی نەسیم / سوپاهی لالە و گوڵ چادری لە جێ هەڵدا «حاجی قادر»
رۆندک، فرمێسک
هەرەس
ڕنوو٬ ڕندک٬ (هەورا.): فرمێسک. (ڕەوا.) ڕەنی. –بردن (کۆ.کە.ڕۆژ.): قەڵەشان٬ درزبردن. (موک.بابا.) پارچە زەوی یا کەندێکە یا کێوێکە بەزنا یا بە بروسک ڕووخابی و تیکچووبێ. –بردن: ڕووخان. ئاشۆت٬ ئاشیت. پارچەبەفرێکی زلە ڕووخابێ یا لە ڕووخانیدابێ. کۆمەڵە وڵاخ یا ماڵاتێکە بە غار لە هەورازێکیەوە بێتە خوارێ٬ یا کۆما بەرد و گڵێکە یا چتێکی دیکەیە٬ کە بەیەکجاری بڕووخێ و بێتە خوارێ. (کە.): دیوارێکی هەرەسی بردبێ و شەق بووبێ
هەرەس بردن
پسانی کێو یان ڕنو
هەرەس هێنان
هەرەس هێنان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
هەرەسبردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
هەرەسهێنان
داخزان و ڕووخانی بەفری لاپاڵ و داڕووخانی گەلێ شتی تر
سەرچاوە: نالی
هەرەسی کێو
بەفری زۆر کە لە دەمەو بەهارا بنەکەی ئەتوێتەوە و لەجێی خۆی ئەجووڵێ و لە لاپاڵەکانەوە لێژ ئەبێتەوە بۆ ناو چەم و دۆڵ و دار و بەردێکی زۆریش لەگەڵ خۆی دێنێ و وا ئەبێ ئاوایی و باخ و باخاتی بەرئەکەوێ وێرانی ئەکا و بنیادەمی دێتەڕێ ڕای ئەماڵی و ئەیکوژێ.

ئەی واعیظی بارید چییە هەروەک هەرەسی کێو
بەو وەعظە کە بایە هەمو، هاتوویی بەسەرما؟!
هەرەم
(دزە.خۆ.)هەرێم. (باک.): سرکۆ٬ کۆما٬ تەپۆڵکە
هەرەمی سێگۆشە
هەرەمێکە، جگە لە سێ دیوەکانی، بناخەکەشی هەر سێگۆشەیە. وێکڕا دەبنە چوار دیوی سێگۆشە.
هەرەمی چوارگۆشە
بناخەکەی چوارگۆشەیە و دیوەکانی سێگۆشەن.
هەرەنگ
(فە.): توانایی٬ هێز
هەرەوەز
کار تعاونی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
هەرەوەز
کۆکردنەوەی چەند زەلامێک بۆ کردنی کارێک بەدەست و بردی
هەرەوەز
زبارە: هەرەوەزە نان و بەزە، مەهبەرە
هەرەوەز (موک.)
(کۆ.٬ هەو.)زباره.دەسته وا.دەستیاو.ترومپا.له جووت و دروێنه و گێرەدا به نۆبەیارمەتی یەکتری دان- ی:زبارەیی٬ دەستەوایی.