تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوزانەچاو
چاوتەڕبوون بە هۆی خەفەتێکەوە
ئاوزاینەدەم
ئاو لەدەمگەڕان
ئاوزاینەچاو
ئاو لە چاوگەڕان، فرمێسک داهاتن
ئاونەگەز
کاڵایەکی ئاو نەیبڕێت، لە پێوانەی «خۆرنەگەز» بۆ شوێنێکی خۆر نەیگرێتەوە. لەوانەیە «ئاگرنەگەز» یش بۆ Fireproof خراپ نەبێت.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوهاتنەوە
ڕەحەتبوونی گیاندار و بە هاتنەوەی ئاوێ
ئاوهاتنەوە
وەرسیان، وەرسان، لەکاتی گانکردن و ئیتردا ئاسوودە بوون
ئاوهێناندنەوە
وەرسیاندن، لە کاتی جووتبوونێدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوهێنانەوە
بریتییە لە خۆ ڕەحەتکردن بە دەست
ئاووڕدانەوە
بۆ ئەملاولای پشتەوە تەماشاکردن، هاووڕدانەوە، بۆ تەماشا هاووڕدانەوە. یارمەتیدان، کۆمەگی کردن، دەستگرتن، میهرەبانیکردن، ڕوودان، ڕووتێکردن
ئاووڕلێدانەوە
ئاووڕلێدانەوە
یارمەتی و کۆمەگی کردن، لالێکردنەوە، هێنان
ئاوڕ دانەوە
«مستـ. لا.» بە خێرایی سەر بۆ لای تەنیشت یا پشتی خۆ، وەرچەرخاندن و تەماشا کردن.: تا ئاوڕم دایەوە خۆی ون کرد. بە لاماندا تێپەڕی هەر ئاوڕیشی نەدایەوە.
ئاوڕ لێدانەوە
«مستـ. متـ.»، «کنـ.» ۱-چاودێری کردنی کەسێ، بە تەنگ کەسێکەوە بوون: ۲-بە لوتف بوون لەگەڵ کەسێ ٭ئاوڕ وێدان.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوڕدانەوە
لاکردنەوە بە سەر بەلای ڕاست یا چەپدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوڕلێدانەوە
بریتییە لەدەستگرتن و یارمەتیدانی یەکێک