تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زاخاودانەوە
بریتییە لەپێ خۆشبوونی دڵ بەتووشبوونی دوژمنت بەناخۆشییەک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زاخاودانەوە
مشتوماڵکردنی شیر و خەنجەر بەزاخاو
زاخاودانەوە
زانەوە
ئاو دەرچوون لە وشکانی: تەندوورەکەمان زاوەتەوە
ئاو لە کوێرەکانی هەڵقوڵینەوە: کوێرەکانی دەزێنەوە
زرنگاندنەوە
دەنگ لێهێنان لە زەنگوڵە یا گووێچکە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زرنگانەوە
کزربوونەوەی شتی تەڕ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زرنگانەوە
بەناودا چوون و درەنگبوونی شەو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زرنگانەوە
زڕانەوەی گوێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زرنگانەوە
ڕوونبوونەوەی شتی شل بەنیشتنی خڵتەی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زرنگانەوە
زڕانەوەی دەفرێک کە لە مس یا لە زەرد یا لە زیو دروست کرابێ
زرنگانەوە
دەنگ دانەوەی مس و زێڕ و زێو
درەنگ بوون کە بۆ شەو دەگوترێ: شەو زرنگایەوە با بنوین
دەنگ لە گوێ هاتن: گوێم زرنگایەوە
پندر بوونەوە
دوو جار لە کڵدا سووربوونەوە
زرنگانەوە
کزربوونەوەی چتی تەڕ.زرینگانەوە. دەنگدانەوەی دەفرێک لە کان دروستکرابێ. زڕانەوەی گووێ. ڕوونبوونەوەی چتی شل بە نیشتنی خڵتەی: ئاوەکە یا ڕۆنەکە زرنگاوەنەوە. درەنگ بەسەرهاتنی شەو؛تا شەو نەزرینگێتەوە خەوی لێناکەوێ.-ی دیزە و گۆزە و ئیتر. مەبەس لە باش سووربوونەوەیەتی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زرووقانەوە
پێکەنینی منداڵ
زرووقانەوە
تریقانەوەی مناڵی ساوا
زرووقانەوە
(بڵ.):پێک پێکەنین، درێژە پێدان، پێکەنین بە حیلکە حیلک. جووڵانەوە و دەنگ لێوەهاتنی چتی ساوا سا منداڵ یا بێچووی پەڕوەوورانبێ. پێکەنینی منداڵ
زرینگاندنەوە
زرنگاندن