تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نێوتۆژ
بنلێو، بنتۆژ. مەبەستێک و بابەتێکی بە ئاشکرا نەگوترێت بەڵام دیاریش بێت. پێچەوانەی پاتەوپات Explicit
نێوتۆژکاری
implication, چەمکێکی تەرجەمەناسییە دەڵێت: ئەوەی لە تێکستی سەرشاردا پاتەوپات explicit ـە، ڕوونکردنەوەی زیادی هەیە، لە تێکستی ئارمانجدا تێببرێت، کەمبکرێتەوە، نێوتۆژ implicit بکرێت. نێوتۆژکاری پێچەوانەی «پاتەوپاتکاری»ـە.
نێوتۆژکە
implicature, واتای مەیلەو پەنهان لە تێکستدا. مەبەستی شاراوە کە وشە و ڕستەی تێکست ڕاشکاوانە پێشانی نادەن.
نێوتۆژکەی باو
conventional implicature, «نێوتۆژکە»یەکە دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی باوی بەکارهێنانی زمان، نەک بەستێن و بۆچوونی ئاخێوەر. کاتێک دەڵێیت «ئەوە ئاش (خواردن) ـێکی ئینگلیزانە، بەڵام خۆشە» واتایەکی دیکەی هەیە لە تێکستەکەدا نەنووسراو، وشەپۆش نییە، لێ ئەو «بەڵام»ـە لەو دەربڕینەدا - لە گوێرەی بەکارهێنانی باوی زمان - پێمان دەڵێت کە «بەگشتی ئاشی ئینگلیز خۆش نییە». کاتێک دەڵێیت «ئەمەیە پیتزا، تەنانەت ئازادیش دەیخوات»، جگە لەوەی دەڵێت «پیتزایەکی خۆشە»، ئەو «تەنانەت»ـەی دەستەواژەکە پێمان دەڵێت «ئازاد پیتزای لا خۆش نییە، پیتزا ناخوات». ئەمانە نێوتۆژێکن زادەی بەکارهێنانی باوی زمان. سەرچاوە: https://www.polyu.edu.hk/cbs/sjpolit/Classes/CBS3950/TypesDiagnostics
نێوتۆژکەی گفتوگۆبار
conversational implicature, نێوتۆژکەیەکە: ئاخێوەر لە دەربڕینەکەدا ئاماژەی پێ دەدات بەشێکە لە ماکی دەربڕینەکە، بەڵام بەشدار نییە لە دەربڕینی پاتەوپاتی ڕاستەوخۆ و هەروەها کۆدڕێژ نەکراوە بەو واتا زمانەکییەی لە دەربڕینەکەدا هەیە نموونە، پرسیارێک دەڵێت: «چۆکلادێکت نییە؟» وەڵام: «من شیرینی ناخۆم». بەڵام مەبەستی وەڵامەکە باسێکی دیکەیە: «نا، چۆکلادم نییە». ئەمە نێوتۆژکەی سەربە گفتوگۆیە، گفتوگۆبارە. سەرچاوە: https://doi.org/10.1093/acrefore/9780199384655.013.205