تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوزەنگی داگرتن
«مستـ. لا.»، «کنـ.» پێداگرتن لەسەر قسەی خۆ، پێ لێ دە کەوش کردن، پێ لێ دە پێسۆلێ کردن «لە کەسێ... بۆ کارێ»، ئیسرار کردن.: ئاوزەنگی داگرت تا پارەی لێ نەستاند وازی نەهێنا. ٭سم چەقاندن. تێبــ.ینی: قورسایی خستنە سەر ئاوزەنگی «داگرتنی» بۆ وەستاندنی وڵاغە، ئاشکرایە کە وڵاغ وەستا، سواریش هەر وەستاوە، بە سواری وەستان نیشانەی بەپەلە بوونە کە دەبێ مەبەستەکەی زوو جێ بە جێ بکرێ، جا بۆیە ئەم «کینایە» لە زمانیی کوردیدا پەیدا بووە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوزەنگی لێدان
لێخوڕینی وڵاخی بە زین
ئاوزەنگی لێدان
«مستـ. متـ.» ۱-بەکار هێنانی ئاوزەنگی بۆ خێرا لێخوڕینی وڵاغ.: کوڕە ئاوزەنگی لێدە با بڕوا. ۲- «کنـ.» خێرا ڕۆییشتن. ٭ئاوزەنگی تێ تەقاندن. ڕکێف لێدان.
ئاوزەنگی لێدان
لێخوڕینی ووڵاخی بەزین
ئاوزەنگی پێداهێنان
«مستـ. مت.» تمـ: ئاوزەنگی لێدان
ئاوزەنگی کوت
[[ئاوزەنگی+کوت «کوتان» ] ]
«بنتـ.» ۱-جۆرێک لێخوڕینی وڵاغە کە هەر خێرا خێرا ئاوزەنگی لێبدرێ بۆ ئەوەی ڕانەوەستێ. ۲- «کنـ.» خێرایی.: ئاوزەنگی کوت خۆیان گەیاندە سەنگەرەکان. ٭چوار ناڵە. ڕکێف کوت.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوزەنگیدار
پێی هێندێ کەس کە پشتەکەی قۆقز بێ
ئاوونگی(هەورا)
ئاوونگە(زەن)
ئاڵی زەنگان
[] ئاڵ + ١- ئی + زەنگ «شەوزەنگ» + ٢- ئان/ ١ ]]
«نتـ.»، «مکـ.» ١- ئەو مەوجوودە خەیاڵییەیە کە پێی دەڵێن ئاڵ. «تمـ. ڵ ١- ئاڵە» ● «لە قسان ئاڵی زەنگانە، لە کاران ڕیخ بە لینگانە»، «کنـ.» بە کەسێ دەگوترێ کە بە قسە هیچی نەهێشتبێتەوە و بە کردەوەش هیچی لە دەست نەیێ. ٢- «کنـ.» خێرا، چاپوک.
ئاڵەفەڕەنگە
[ [= فەرەنسی: ئالافرانک ــ بە شێوەی فەرەنگی]]
«ستـ.» «مکـ.، کئێر.» ١- کەسێکی خۆی وەکوو فەڕەنگیان لێکردبێ، وەکوو ئەوان جل دە بەرکا و بژی و هەستان و ڕۆنیشتنی وەک ئەوان بێ. ٢- هەر شتێک یا کارێکی شێوەی فەڕەنگی هەبێ: جلی ئاڵە فەرەنگەی دەبەرکردووە. سەری ئاڵە فەرەنگە کردووە. * «کعر.» ئەلمۆدە. «کئێر.» فەڕەنگی مەعاف «= فەرەنگی مەئاب».
ئوزەنگی
«نا.»، «مکـ.» تم: ۲- ئاوزەنگی.
ئیمالە فەرەنگی
امالەفرنگی.
ئیمالە فەرەنگی
دەسوور فەرەنگی. [حوقنەی فەرەنگی: جۆرە حۆقنەیەکە].
ئیمالە فەرەنگی
محقنە. وێنە
ئینگلیز
ڕەگەزی ئینگلیزی، زمانی ئینگلیزی
ئێزنگڤان
دارکەر، کەسێکە داری ووشک کۆ بکاتەوە._ی: دارکەری
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەرژنگی دێو
وتەیەکە گیانداری زلی قەبەی ناشیرینی پێ دەشوبهێنرێ
ئەرژەنگی دێو
ناوێکە گیانداری زل و قەبەی ناشیرین و لەندەهۆری وێ دەچووێنن: دەڵێی_یت
ئەفسوونگەر
[[ئەفسوون+گەر (پب.)]]
(نفا. سفا.) تم: ئەفسوونباز. ((خەستەیی موژگان خەدەنگێکم، نیگاهی دڵبەرە)) ((بەستەیی گیسوو کەمەندێکم، دەڵەی ئەفسوونگەرە)) (ئەدەب)