تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چنگاڵ و ڕۆن(دەر.، ڕۆژ)
هەرمێشک، کوللێرەی گەرم لە ناو ڕۆن کوشین بۆ خوواردنی
چنگاڵ(هەورا)
چەنگاڵ، چنگوڕک،_ی شێری: چەنگاڵی شێری و جانەوەرو باڵندانە. (هەورا) قامکەوانەیە لە تەنەکە دروستدەکرێ بۆ سەپانان، کە لە کاتی دروێنەدا لە قامکی دەکەن. قولاپی گرتنێ وسنێکی چنگدارە گۆشت و چتیتری پێدادەکرێ. ئاسنێکی لە تەڵەی دەخرێ یان سەتڵ و دۆڵچە، کە کەوتنە ناو بیرەوە پێی دەردەهێنرێ
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
چهارهنگام
[ا. مر ]
(چەهار هەنگام - çehar hengam)
چوار وەرزەی ساڵ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چێشتەنگاو
چێشتەنگاو
قاوەڵتون، وەختی بەر لە نیوەڕۆ
چێشتەنگاو
چێشتان، چاشت، چاشتەنگاو، تاشت، کاتی قاوەڵتوونێ، چێشتانگاو، چاشتیگا، پێش نیوەڕۆیە
چەنگال
سێتلک، قولاپی نانی، (باک) چنگاڵ، قولاپی گچکە. بە هەموو گیان لەبەرو چتێکی وا دەڵێن، کە چنگیان هەبێ. چنگاڵ ، چنگوڕک، چەنگوڕک، چنگر، پەنجەی دڕندەو باڵندەی گۆشت خۆر، نەپەرووشک ئاسنێکی نێوکونەو قەڵانگێکی زۆری بە کەنارەوەیە چتی لە بیرو چاڵاوان پێدەردەهێننەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چەنگان
چەنگان
به اندازه، چندآنکه
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چەنگاڵ
چەنگاڵ
چنگک، نان در روغن ترید شده، چنگال غذا خوری، پنجه گربه و جانوران درنده
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕائەنگاوتن
ڕایەڵکردنی دار یا ئاسن بەسەر شوێنێکدا
ڕائەنگاوتن
افقی از بالا دراز کردن
ڕائەنگاوتن
ڕاستەوڕاست درێژ کردنی شتێ بەسەر بۆشاییدا: تەناف ڕائەنگێوە، دارمان بەسەر خانوو ڕائەنگاوت
ڕائەنگاوتن
[[ڕا (پبف.) + ئەنگاوتن]]
(مست. مت.) درێژ کردنەوەی: پەت، تەناف، گوریس، تەل و... لە نێوان دوو یا چەند کۆڵەکەی چەقاو یا سینگی داکوتراو یا هەر شتێکی تری لەم بابەتە. خێرا تەنافەکە ڕانگێوە (ڕائەنگیوە) و جلەکان هەڵخە، هێشتا تەلی کارەبایان بۆ گەڕەکی ئێمە ڕانەنگاوتووە. تێبــ.- بۆ تەلی کارەبا و تەلەفۆن و... ڕاکێشان (کعر.) و کێشان (کئێر.) دەکوترێ کە لە فارسی و عەرەبی ڕا تەرجەمە کراوە، بە لای منەوە (ڕانگاوتن) زۆر لە گوێنترە تا کێشان یا ڕاکێشان.
ڕائەنگاوتن
ڕایەڵکردنی تەناف و بەن و چتی تر
ڕائەنگاوتە
ڕایەڵکراو