تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بانک
[[فڕه‌نسی]]
«نا.»، «کئێر.» ١- ڕێکخراوێکی ئابووری، دەوڵەتی یا تایبەتییه که خەڵکی پاره و پووڵی خۆیانی بە ئەمانەت لێ دادەنێن و لەکاتی پێویستاچەک «سەک» دەنووسن و چە ندی بیانە وێ خۆیان یا ئەو کەسەی چەکەکەی بەناوەوه نووسرابێ وەری دەگرنەوه. هەر وەها به پێی بڕوای خۆی «ئیعتبار» بۆ هێندێ کەس دیاری دەکا، ئەو کەسانەی ئەگەر پار ەی خۆشیان له بانکا نەبێ دەتوانن تا ئەو ئەندازەیەی بانک بۆی داناون پاره وەربگرن. کاری بانکەکان ئێستا زۆر لقی لێ بۆتەوه، بۆ گەلێ لایەنەکانی ژیانی ئابووری وڵاتێک بانکی جیاجیا پەیدا بوون:: بانکی کشتوکاڵ. بانکی ڕەهنی، بانکی عەقاری و...و... * «کعر.» بانق.، «عا.» مەسرەف. ٢-قومارێکه بە پەڕان دەیکەن. ٣- ئەو پارەیەی کە لەو یاریەی له ژمارە دوودا باس کرا کۆ دەبێتەوه و یاریکەرێ بە ڕێکەوت هەمووی بە جارێ دەباتەوه.* «کعر.» بانقۆ «بۆ ٢و٣». تێبــ.- ئەم وشەیه لە ڕێگای زمانی فارسی ڕا، هاتۆته ناو زمانی کوردی لەکوردستانی ئێرانو هاوتایەکەشی «بانق» له دەوری دەسەڵاتی عوسمانیدا به هۆی ئەوانەوه هاتۆته ناو زمانی کوردی له کوردستانی عێڕاق. زمانی فڕەنسیس ئەم وشەیەی له وشەی «بانکا» له ئیتاڵی به مانای «پێشخوانی سەڕافان» خواستۆتەوه. «تم: لاڕۆس -٨٨».
بانک
جووانگە. شووێنێکە پارەی تێدا دەگۆڕنەوەو تەنها سەوداو دان و ئەستاندنی پووڵی تێدا دەکرێت، لەوێدا هەر خەریکی پارە وەرگرتن و بەم و بەم دانن بە سوود. ئەو کەسەیە گوێلک و یان کارو بەرخی نەبان وەبەر دایکی یا یەکێکی تر بخاتەوە، (دزە) بانۆک
بانەوانک
جرجەمشک
باوەشینک(باک)
باڵنک
جوورە ترنجێکە
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بلونک
[ا ]
(بەلونەک - belûnek)
شمشێری دارین.
بناوانک(باز.، گەرد)
مشکە کووێرەیە گڵی بە کۆمەڵ لە دەشتێ دەردەخاتە سەر زەوی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بنک
خوارووی شت
بنک
قونچکی جغارەو ئیتر. ماوە، ماوەوە، پاشماوە. (باک) موور، بنەداری ئەستوور. بناغە. خووارەوەی چت
بنک(خۆ)
گووفەک، سەرگووێلک
بهنک
(باک) دیوارێکە پارێزگاری سەنگەرو پەسوان دەکات
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بڕبەنک
بژانک(باک)
کەرەستەی ڕازانەوەی ژنان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بژنک
پرشنگی ئاو و بەرد لەکاتی شکاندنیدا
بژنک(باک)
پزیشکی ئاوو ئاوورییە، پرشنگی ئاوو بەردە لە کاتی شکاندنیدا
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بکنک
[ص ]
(بەک نەک - beknek)
حەیوانی کلک بڕاو.