تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



توند
پەیت، خەست، کەماچ. چتێکە شل نەبێت. مەحکەم، قایم، پتەو، بەجەم. چتێکە لە شووێنی خۆیدا نەلەقێ و قایم بێ. گورج، خێرا، چوست، تەڕدەست، تیژ، بەپەلە، گوژمە، قۆچاخ، گورج و گۆڵ، چالاک، زیت، پەرداخ، تەتەر، تەلان. پەل. خێرا، پەلە._بڕۆ: خێرا بڕۆ._کردن: تاودانی ووڵاخ. تیژ، توندو تیژ(تام). تووڕە._کردن: تووڕەکردن. تووڕە، دەمار گرتوو، تووندو تیژ._بوون: شەمۆتەوان
توێڵبەند
هەنی پێچ، ئەنی بەند، پارچەی قوماشێ کەبەناو چاوان دا دێت
تیخبەند
تیغبەند
تیخبەند. نشتوو و جادووێکە گۆیا ئەوی پێی بێ نایبڕێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تەختەبەند
جۆرە کورسییەکی گەورەی بەرزەلێک دەدرێ و خێزان لەسەری دەنوێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تەختەبەند
جۆرە کورسییەکی گەورەی بەرزە لێک دەدرێ و خێزان لەسەری دەنوێ
تەختەبەند
سەرچاوە: نالی
تەختەبەند
شوێنی به تەختەی بە بزمار داکوتراو فەرش کرابێ.

سەر بەردەبازی ڕێتە، تەن تەختەبەندی جێتە
دڵ مەیلی خاکی پێتە، ڕۆح ماڵی خۆتە، بیبە
تەختەبەند
تەختە پۆش. جوورە تەختێکی گەورەی بەرزە، ماڵ و منداڵ لەسەری دەنوون._ی: تەختە پۆش
تەرازومەند
درستکار در وزن کردن
تەرازومەند
تەرازوراست، بێ فێڵ لە کێشان دا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تەربەند
ئەو پارچە پەڕۆیەیە کە بەتەڕی دەخرێتە سەر شوێنی بەئازار
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تەربەند
هەڵکێشانی پەڕۆیەکی پاکە لە ئاوێکی سارد و خستنیەتی بۆ سەر چاوێکی ئێشاو ، یا شوێنێکی ئاوساو (تزمیدی سارد)
تەرجەمەی ماشێنکردی ڕێسابەند
Rule-based machine translation (RBMT)