تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەڕتاندن
دەرکێشان لە بن و ڕەگەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
خەڵەتاندن
خەڵەتاندن
فریودان، هەڵفریواندن، دەسخەرۆکردن
خەڵەتاندن
فریودان،تەفرەدان،دەست بڕین،قۆڵ شکاندن
خەیاتەی جندۆکە
داو و تەڵێکی باریک و درێژەلەکاتی گەرمایە دا لە نێو هەوا دا دەبیندرێ
خەیداندن
داباراندن
هەرور بەرێژنە، بارانەی بەڕێژنە ڕژتنە خووار
دابڕاندن
دابڕین،لێک جووێ کردنەوە
دابۆڕاندن
(باک.): تێپەڕاندن
دابێژاندن
دابێژن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دابەزاندن
هێنانمەخوارەوەی سوار لە سەر پشتی وڵاخ
دابەزاندن
[[ دا «پێبف.» + به‌زاندن ] ]
«مست. لا.» 1- هێنانه خواری یەکێک لەسەر پشتی ئەسپ و هەموو جووره هۆیەکی هاتوچۆ.:: دەستی گرت و له ئۆتۆموبیلەکه دای بەزاند هەیتەیەکی وایه سواران له ئەسپی دادەبەزێنێ. لەشکرێکی زۆریان به پاراشووت لەو دەشته دابەزاندووە. 2- له پایە و پلەی کۆمەڵایەتی و... هێنانه خوار وه:: به چەند جارێک چەند پلەیان دابەزاند و کردیانەوه موودیر.* «کعر.» داگرتن.
دابەشینی ئەندامدۆز
Partitive (Sharing) Division ژمارەی «سەربەش» دەستەبەند دەکرێت بەسەر «ژێربەش»دا، بۆ نموونە 15 / 3 = 5، پۆل پازدە فێرخوازی هەیە و سێ مێز، هەر مێزی چەند فێرخوازی بەردەکەوێت؟ وەڵام پازدە دابەش دەکەیت بەسەر سێ دەستەدا و یەکی پێنج ئەندامیان بەردەکەوێت، کەواتە پازدەکە لە سێ دەستەدا دەستەبەند دەکرێت و ژمارەی ئەندامانی هەر دەستەیەک دەدۆزینەوە. ئەندامدۆز دەکرێت.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دابەلاندن
دابەلاندن
بلعیدن، فرودادن