تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەنجندراو
(سمف. نمف: ئەنجنین) پارچەپارچە کراو، لەت و پەت کراو، وردوردکراو، لەشێکی زۆر خەنجەر لێدراو * ئەنجنراو، جندراو، جنراو.
ئەنجنراو
انجیده
ئەنجنراو
(سمف. نمف.) تم: ئەنجندراو.
ئەنجنراو
هەنجراو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەنجنین
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەنجنین
جنین و وردکردنی شت
ئەنجنین
[[ئەن+جنین]]
(مست. مت.)، (مک.) ١- وردورد کردنی گۆشت و پیواز و ئەم جۆرە شتانە. فاتە خێراکە پیوازەکە بنجنە (بئەنجنە) ٢- برینی زۆر لە کەسێک کردن ( بە خەنجەر، چەقۆ... و...) بە خەنجەران ئەنجنیبویان *جنین، هەنجنین. تێبــ.- ئەم وشەیە هەروەک لە سەرەوە پیشان دراوە لە دوو پارچەی (ئەن=هەن) و (جنین) پێکهاتووە کە هەردووکیان دەگەڕێنەوە سەر ئاوێستایی و یەکەمیان لە باسی وشەی (ئەنجامە)دا شی کراوەتەوە، دەمینێتەوە دووەمیان (جنینکە لە زمانی کوردی ئێستادا شکڵی مەسدەری بەخۆیەوە گرتووە، لە فیعلێکی کۆنی ئاوێستایی (جەن) وەرگیراوە: ((جەن بە مانای لێدان، کوشتن و لەناو بردن، لە ئاوێستادا زۆر هاتووە، وشەکانی کە لێی کەوتوونەوە زۆرن)) تم: (پد: یگد، ج٢-١٦٦) بەم جۆرە مانای تەرکیبی وشەکە دەبێتە (پێکەوە لێدان) کە ئێستاش هەر ئەو مانایەی هەیە (زۆرجار چەقۆ لە شتێک دەدرێ و لێدانی ناپسێتەوە- پێکەوە-یە).
ئەنجنین
هەنجنین، جنین، هنجاندن، جناندن، ووردکردنی چت
سەرچاوە: نالی
ئەنجوم
جەمعی (نەجم) ە واتە ئەستێرەکان.

لە خەوف و خەجڵەتی، بەدری شەهی ئەنجوم سوپەهـ ئێستەیش
کە هەڵدێ، زەردیی و سووریی لە طەلعەتیا نومایانە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەنجومەن
لێژنەیەکی تایبەتییە کە پێکهاتبێ بۆ دوان و کۆڵینەوە لە شتێک
ئەنجومەن
[[ست: هەنجەمەن، پە: هەنجەمەن]]
(نا.) ١- دەزگایەکی هەمیشەییە کە لە چەند کەس پێکهاتبێ، بۆ هەڵسووڕانی کاروبار و ناوبەناو کۆببێتەوە بۆ تەگبیر کردن. ئەنجوومەنی وەزیران، ئەنجومەنی ئاشتی، ئەفراسیاو ئەندامی ئەنجومەنی شارە. ٢- جێگایەکی بۆ کۆبوونەوەی ئەو چەشنە دەزگایانە تەرخان کرابێ. ئەنجومونی شار لە خانووی میرزا ڕەحمەتی دایە. تێبــ.- بەلای منەوە ئەم وشەیە لە سێ کەرت [هەنگ+ ئو+مان] پێکهاتووە و کۆنترین شێوەی ئاوێستایێکەی (هەئێن (گ) یۆ دێمانە) یا (تهەنگیۆ دێمانە) بووە کە هەردووکیان بە کەڵکی ئەم لێکۆڵینەوەیە دێن: ١- هەنگ لە (هەئێنا)ی ئاوێستایی ورگیرابێ کە بە مانای (دەستە، کۆمەڵ و جەماعەت)ە تم: (ئەوڕەنگ: بەهرام- ٢٤٤) و پەهلەویش هەر بەو مانایە لە ئاوێستایی وەرگرتووە، ئێستاش لەبن لەهجەی موکریانی و هەندێ بن لەهجەی باکووریدا لە قالبی (ئەنگۆ)، هەنگۆ، هنگ، هوون = ئێوە)دا دەبیندرێ و زمانی فارسی زیندووی کردۆتەوە و لەباتی (فەوج) بەکاری دێنێ. ب) هەنگ لە (تهەنگ)ی ئاوێستایی بە مانای (تێگەیشتن، زانایی) داتاشرابێ. تم: (فرە: پفا-٢٠٦ و معین: فەرهەنگ، ج٤- ٥٢١٠) کە ئێستا لە وشەی (فەرهەنگ)دا دەیبینین. ج) ئو: ئامرازی ئیزافەیە، ئێستاش (ئو) لە لەهجەی هەورامیدا هەر ئامرازی ئیزافەیە. د) مان: لە (دێمانە)ی ئاوێستایی داتاشراوە و مانای (ماڵ، خانوو) دەدا. تم: (پد: یگد، ج٢-١٢٦) لە (خان و مان) و (نیشتمان)دا هەر بەو مانەیە ماوە. جا ئێستا ئەگەر هەموو ئەوانە تێک بکەینەوە بۆ وشەی (ئەنجومەن) دوو موعنایان دێتە دەست: ١) خانووی جەماعەت، ماڵی کۆمەڵ. ٢) خانووی زانا و تێگەیشتوان، خانووی زانین و تێگەیشتن.
ئەنجومەنی ئاسایش
ئەنجومەنی ئاسایش، یەکێکە لە شەش ڕوکنی سەرەکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان. ئەرکی سەرەکی ئەنجومەن پاڕاستنی ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەییە. ئەم ئەنجومەنە 15 ئەندامی هەیە کە پێنج لەم ئەندامانە (ئەمریکا، بریتانیا، ڕووسیا، فرەنسێ و چین) وەکوو ئەندامی هەمیشەیی لە ئەژمار دێن. 10 ئەندامی کاتی ئەنجومەن، لە لایەن کۆمەڵی گشتی ڕێکخراوە بۆ ماوەی 2 ساڵ هەڵدەبژێردرێن. بەپێی جاڕنامەی گەردوونی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەندامانی ڕێکخراوەکە هاودەنگن لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش.
ئەنجومەنی ئاسایش دەسەڵاتێکی بەرفراوانی هەیە و سەرپەرشتی هێزی چەکداریی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات و پاش دەرکردنی بڕیارەکان جێبەجێیان دەکات و دەوڵەتانی ئەندامیش ناچار بە جێبەجێکردنیان دەکات. ئەگەر کێشەیەکی گرنگ بخرێتە بەردەستی ئەنجومەنی ئاسایش، بۆ جێبەجێکردنی پێویستە 9 وەڵات لە پانزە وەڵاتی ئەندام، دەنگی پێ بدەن بەو مەرجەی کە هیچکام لە پێنج ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەن، ڤیتۆ*ی نەکات یا دەنگی نەرێنی لەسەر نەدابێت.
ئەنجومەنی ئاسایش
شورای امنیت
ئەنجومەنی ئاسایش
Security Council
ئەنجومەنی باکووری (نۆردیک)
ئەنجومەنی باکووری یان ئەنجومەنی سکاندیناڤی، کۆمەڵێکە پێکهاتووە لە نوێنەرانی وەڵاتانی دانیمارک، سوید، ئیسلەند، فەنلاند و نەرویج کە بەمەبەستی پەرەپێدان بە هاوکاری لە بواری جۆراوجۆر لەنێوان وەڵاتانی سکاندیناڤی دامەزرێوە. ئەم ئەنجومەنە ئەندامانی خۆی دنە دەدا کە بۆ ڕێکخستنی بازاڕێکی هاوبەش بۆ بەرهەمەکانی خۆیان، چالاکییەکانیان ڕێک بخەن تاکوو بەرەو یەکیەتییەکی گومرگی هەنگاو بنێن. بەڵام ئەم جووڵانەوە، لەدوای دامەزرێنی« یەکیەتی بازرگانی ئازادی ئەورووپا» لە ساڵی 1959 و بە ئەندامبوونی دانیمارک و نەرویج و سوید لەو یەکیەتییەدا کۆتایی پێ هات.