تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تانجی پێغەمبەرانە
جوورە کوللەیەکی لۆقنی بێ زیانە
تانجی کەیانی
تاجی گەوهەر بەندی پادشایان لە زاراوەی گیاناسیدا. چەشنی گردو کۆی گوڵانە بەسەر لقی دارانەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تانجیی پێغەممەرانە
جۆرە کوللەیەکی لۆقنی باریکی بێ زیانە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تانجییەوان
کەسێکە کە هەر خزمەتی تانجی بکا
تانجییەوان
کەسێکە، کە هەر ڕاژەی تاژیان بکات
تانجیەوان
تانجیەوان
خزمەتکاری تاژیان
تانجەخەرووس
جوورە گوڵێکە، گوڵەمەخمەری
سەرچاوە: نالی
تانجەرۆ
چەمێکە لە سەرچاوەکانی سەرچنارەوە پەیدا ئەبێ و لە داوێنی سولەیمانییەوە بە بناری چیای گلەزەردەدا بەرەو شارەزوور مل ئەنێ و لە (دواوان) ئەڕژێتە سیروانەوە.

داخو دەروونی صافە، گوڕەی ماوە (تانجەڕۆ) ،
یاخۆ ئەسیری خاکە بە لێڵی دەکا عوبوور؟!
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ترنجان
گیربوون و چەسپبوونی شتێک لەناو شتێکدا
ترنجان
چونەناو شتێ بەگیڕە وزەحمەت
ترنجان
لەناوەوەچوون، چوونە نێو. تێ_: چوونەناو، قرسان. گیربوون و چەسپ بوونی چتێک لەناو چتێکیدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ترنجاندن
گیرکردنی شتێک لە شتێکدا
ترنجاندن
بەزۆر خستنەناو
ترنجاندن
بردنە ژوور، تێ ترنجاندن. قرساندن، خرساندن. بەزۆر چتێک بردنە ناو چتێکی ترەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ترنجانن