تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قامکی ناوەندێ
قامکێکە لەنێوەڕاستی قامکی شادێ و براتوو تەڵەیدایە
لادانی ناوەنجی
الانحراف المتوسط
لادانی ناوەنجی
ناوەنجی
بەینابەینی، نە زیاد نە کەم
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ناوەند
ناوەند
ناوەڕاستی هەر شتی
ناوەندکور
(هەورا.): ناوەنگ. (خۆ.): نێوەڕاست٬ ناوەڕاست٬ ناڤند.-ی : ناونجی٬ ناوبانگ
ناوەندگەرێتی
مرکزگرایی
ناوەندگەرێتی
ناوەندگەرێتی (سەنترالیزم) لە وشەی لاتینی centrum بە واتای ناوەند وەرگیراوە. لە زاراوەی سیاسیدا بە سیستەمێکی دەسەڵاتداری دەگوترێ کە هەموو کاروبارە ئابووری و سیاسی و ئیدارییەکان لە ناوەندی وەڵاتدا کۆدەبێتەوە و هەموو دامودەزگە ناوچەیی و پارێزگاکان دەبێ ملکەچی دەسەڵات و بڕیارەکانی ناوەند بن. ڕژێمی هیتلەر نموونەیەکی تۆخی ئەم سیستەمەیە بە چەشنێک کە لەم حکوومەتەدا پلە و پایە ناوچەییەکان تاکوو ئاستی دەزگە نزمەکانی حکوومەتی ناوەندی داکشابوون.
لە بەرانبەر ناوەندگەرێتیدا سیستەمی نامەرکەزی (دیسەنترالیزم) لە ئارادایە. لەم جۆرە حکوومەتانەدا بە پێچەوانەوە، هەموو دەسەڵاتەکان لە ناوەند چەق نابەستێ بەڵکوو دەڤەرە ئۆتۆنۆمی یا فیدراڵیەکان لە سەرانسەری وەڵاتدا ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ دەکەن و لە چوارچێوەی هەندێک یاسای دیاریکراو لە کاروباری ناوخۆییدا سەربەخۆییان پێ دەدرێت. نموونەی بەرچاوی ئەم جۆرە حکوومەتە، سیستەمی فیدراڵیزمە. (بڕوانە چەقبەستن و فیدراڵیزم)
نوخبە سرآمد/ نخبه elite کەسێک کە لە کۆمەڵگەدا بە هۆی چەند تایبەتمەندیەک (واقیعی یان خەیاڵی) خاوەنی پێگەیەکی بەرجەستە و شیاو بێت. کەواتە هەرکەسێک لێهاتووتر و شایستەتر بێت، نوخبە لە قەڵەم دەدرێت.
ئەم زاراوە لە لایەن ویلفیرد پارتۆ کۆمەڵناسی ئیتاڵی، بۆ شرۆڤەی کۆمەڵایەتی لەسەر دوو توێژی کۆمەڵگە هاتە ئاراوە: 1) توێژی بن دەست یان ڕەشەگەل. 2) توێژی باڵا یان نوخبە. توێژی باڵا دوو جۆرە: یەکەم، نوخبەی فەرمانڕەوا، دووهەم، نوخبەی سەرکەش.
ناوەندی
مرکزی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ناوەندی
بەهەموو شتێک دەوترێ کە لە ناوەندی دوو شتدابێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ناوەندی
بەهەموو شتێک دەوترێ کە لە ناوەندی دوو شتدابێ
ناوەندیار
میانجی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ناوەندیار
کەسێکە بکەوێتە ناوەندی دوو کەسەوە بۆ ڕێکخستنیان (وسیت)