تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕێنامە
ڕەگەزنامە+ ڕاژێری+ نەتەوایەتی
بریتیە لەو پێوەندییە سیاسی و مەعنەوییەی کە کەسێک بە دەوڵەتێکی تایبەتەوە گرێ دەدات. لە ڕاستیدا پێوەندی تاک و دەوڵەت، پێوەندییەکی سیاسییە، ئەو کەسەی کە سەر بە نەتەوەی وەڵاتێکی دیاریکراوە پێی دەگوترێ هاووەڵاتی. ئەو کەسەش کە سەر بە هیچ نەتەوەیەک نەبێت پێی دەگوترێ ئاپاترید*.
لە بابەت ڕەگەزنامەوە، یاسای وەڵاتەکان 3 مەسەلەیان لە بەر چاو گرتووە:
1ــ هەرکەس دەبێ ڕەگەزنامەیەکی هەبێت (واتە هاووەڵاتی وەڵاتێک بێت) .
2ــ هیچ کەس نابێ زیاتر لە یەک ڕەگەزنامەی هەبێت.
3ــ ڕەگەزنامە، شتێکی هەمیشەیی و نەمر و نەگۆڕ نییە.
بەخشینی ڕەگەزنامە لە لایەن دەوڵەتەکانەوە بە دوو شێوە بە ئەنجام دەگات:
1ـــ سیستەمی خوێن. بەم پێیە ڕەگەزنامە بەهۆی دایک و باوک و خزمایەتیەوە دەدرێتە پاڵ منداڵ واتە هەر کە منداڵ هاتە دنیاوە، ڕەگەزنامەی دایک و بابی پێ دەدرێت.
2ـــ سیستەمی خاک. واتە منداڵ لە خاکی هەر وەڵاتێک لە دایک ببێ، ڕەگەزنامەی ئەو وەڵاتەی پێ دەدرێت.
ڕەگەزنامە+ ڕاژێری+ نەتەوایەتی
تابعیت+ ملیت
ڕەگەزنامە+ ڕاژێری+ نەتەوایەتی
ڤیزە/ گوزەرنامە
ویزا / ڕوادید
ڤیزە/ گوزەرنامە
لە ڕیشەی لاتینی visum بە مانای دیتن وەرگیراوە. لە زاراوەی سیاسیدا بریتییە لە وەرگرتنی ئیجازەی ڕەسمی لە لایەن کارمەندانی بڕواپێکراوی وەڵاتێک بۆ ڕێپێدان بۆ هاتنە ناوەوە یا دەرچوون لە وەڵاتێک. ئەم ئیجازە پێدانە لە سەر پەڕەکانی پاسپۆرت یا شوناسی تایبەت مۆر دەکرێت. ڤیزە بەپێی ناوەرۆکی سەفەر بە چەند جۆر دابەش دەکرێت کە بریتین لە:
ڤیزەی گەشتیاری، بۆ ئەو کەسانەی کە بۆ گەشتوگوزار دەچنە وەڵاتێکی دەرەکی.
ڤیزەی هاتنە ناوەوە، تایبەتی ئەو کەسانەی کە بۆ کاروباری بازرگانی یا کارێکی تایبەت دەچنە وەڵاتێک.
ڤیزەی ڕاگوزاری، بۆ ئەو کەسانەی کە بۆ گەیشتن بە وەڵاتی مەبەست، لە وەڵاتێکی سەرەڕێ ڕادەبوورن.
ڤیزەی سیاسی (دیپلۆماتیک)، تایبەتی کارمەند و ڕاسپاردە سیاسیەکانە.
ق
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کارنامە
دەفتەرێکی تایبەتییە کە کاروبارێکی تایبەتی تێدا دەنووسرێ
کارنامە
کارنامە
[پەڕاوێک کە لیستەی کارە ئەنجام دراوەکانی تێدایە]
کارنامە
پسوولەی سیایی کارێ کە کراوە
کارنامە
پرۆژە٬ بەرنامه٬ پەراوێکی تایبەتییه٬ کە کاروبارێکی تایبەتی تێدابنووسرێ
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
گاهنامە
[ا.مر ]
(گاهنامە - gahname)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
گذرنامە
[ا.مر ]
(گوزەرنامە - guzar name)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
گردنامە
[ا.مر ]
(گیردنامە - girdname)
تەلیسم و دوعایەکە کە هەندێ کەس دەربارەی خەڵکانێکی خۆشەویست دەیکەن تا لێیان دوور نەکەوێتەوەو سەفەر نەکات.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
گشادنامە
[ا.مر ]
(گوشادنامە - guşad name)
نامەی کراوە، حوکم و فەرمان، دیباجەی کتێبان.