تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کەمەند
گوریس یا زنجیرێکی درێژ ئەم سەر و ئەو سەرەکەی بەسنگێکەوە دەبەسترێ، ئینجا بەڕیزە وڵاخی پێوە دەبەسترێتەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کەمەند
شتێکە وەک عەگاڵ لەکاتی دانیشتندا دەکرێتە پشت و بەرئەژنۆ بۆ ئەوەی کە بەملا و بەولادا نەکەوێ
سەرچاوە: نالی
کەمەند
پەتێکی ئەستووری درێژە بۆ گرفتارکردنی کەسێک یا گیانلەبەرێک بەکاردێ.

مەڵێ ڕێگەی کەشندە، یا کوشندە ئەژدەرە، یاخۆ
کەمەندە، یا طەنابی خێوەتی گەردوونی گەردانە
سەرچاوە: نالی
کەمەند
جۆرە تەنافێک بووە جاران لە جەنگدا بەکارهێنراوە بۆ خستنەمل و بەکێش کردنی جەنگاوەری بەرەی ئەولا.

کەمەندی زوڵفی دوو لانە، لە بۆ گەبر و موسوڵمانە
دەکێشێ بێ موحابانە، چ لەملا بێ، چ لەولا بێ!
کەمەند
چتێکە وەکو حەگال لەکاتی دانیشتنێدا دەکرێتە پشت و بەر ئەژنۆو تا بەملاولادانەکەوێ.ئەو گوریسەیه٬ کە دەخرێتە ملی ووڵاخی ڕمۆز و یاخی. گوریس یا زنجیرێکی درێژە ئەمسەرەو سەرەکەی بە سینگێکەوە دەبەسترێتەوە ووڵاخی بەڕیزە پێوە دەبەسترێتەوە. تەنافێک بووە پاڵەوانان لەکاتی شەڕێدا بەکاریان دەبرد.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گڵەمەند
کەشیکە گلەیی ببێ لە یەکێک
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
یالمەند
[ص ]
(یالمەند - yalmend)