تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەکۆمەل
[[ به‌/2 + كۆمه‌ڵ ]، ]
«بنت.» هەموو پێکەوه، بەتێکڕایی.:: خەڵکەکه کۆ بوونەوه و به کۆمەڵ ڕوویان کرده بەر دەرکی سەرا. کوڕینه وا بە کۆمەڵ مەڕۆن با فڕۆکه نەتان بینێ.
حەرمەل (باک.):
حەمەل
بەرخ. [بێچووی پەز (کەلووی یەکەم له دوانزه کەلووەکەی گەردوون.])
حەمەل
حَمَل، بُرجَ الحَمَل.
دەمەل
(باک.): بەڕوو
سایمەل
نەخۆشییەکە لەمەڕی بدات گێژی دەکات وەکوو پەرکەم(فێ)بۆ منداڵ
سەرچاوە: نالی
طوولی ئەمەل
درێژیی هیوا.

ڕۆژ سەری کوڵمتە ڕووناکییی نووری بەصەرم
شەو خەمی زوڵفتە تاریکییی طوولی ئەمەلم
عاینەمەل
بڕوانه: عەینەمەل.
عەمڵەمەل (شا.)
خەزایی، لە کرۆکدا (حەمڵەمەل، ئەمڵەمەڵ، یا هەمڵەمەل)ه.
عەمەل
ئاکار، ڕەوشت: پیاوێکی بەد عەمەل بو