تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کادی مێش
(باک.):خەڵفی مێش هەنگووینی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کادین مێشی
ژوورێکی پچکۆلانەیە پوورەی هەنگی تێدا دادەنرێ
کادێن مێشی
کندوی زنبور عسل
کادێن مێشی
شوێنی خڵێفە مێشان، جێگەیەک کە پلوورە هەنگی لێ داندروان
کادێنی مێشی
کۆخی تایبەتییه٬ کە پوورەی مێشەنگووینی تێدا دادەنرێت
کرم مێوە
کرم مێوە
کرم [کرمی ناو میوە]
کرم مێوە
دُود
کولییک مێلاق
کولیک مەشک٬ گوڵێکی زەردە و سووریشی هەیە گوڵەکەی بکوترێ لەسەر هەرجێگایەکی دانرێ ٬ کەهەوای تێدابێ دەری دەکات.
کۆتایی مێژوو
تیۆریێکە لە لایەن فرانسیس فۆکۆیاما، جێگری بەشی پلاندانانی سیاسی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە لە ساڵی 1989 لە گۆڤاری «بەرژەوەندی نەتەوەیی»، هاتە ئاراوە. ناوبراو تیۆرییەکەی خۆی لە پێشدا لە وتارێکدا و پاشان لە کتێبێک بە ناوی «کۆتایی مێژوو و دوایین مرۆڤ» بڵاو کردەوە. بەڕای ئەو «لیبرال دیموکراسی» دوایین شێوازی حکوومەتە لە کۆمەڵگەی مرۆڤدا. مێژووی مرۆڤایەتیش، کۆمەڵێکی گونجاو و پێڕەودارە کە بەشی زۆری کۆمەڵی مرۆڤ بەرەو لیبرال دیموکراسی هاندەدات. فۆکۆیاما لە بارەی کۆتایی مێژوو دەڵێ:
«کۆتایی مێژوو ئەو کاتەیە کە مرۆڤ دەستی دەگات بە شێوازێک لە کۆمەڵگەی مرۆڤی کە تێیدا قووڵترین و سەرەکی دیکەین پێداویستیەکانی مرۆڤی بەدی بکرێت. مرۆڤی ئەم سەردەمە گەیشتۆتە جێگەیەک کە ناتوانێ جیهانێکی جیاواز لەم دنیایەی ئێستا وێنا بکات، چونکە هیچ هێمایەک نییە لەمەڕ باشتر بوونی دۆخی ئێستا».
«بە درێژایی چەند ساڵی ڕابردوو، هاوکات لەگەڵ سەرکەوتنی لیبرال دیموکراسی بەسەر دژبەرە ئایدیۆلۆجییەکانی خۆی، وەک پاشایەتی و فاشیزم و کۆمۆنیزم، لە سەرانسەری جیهاندا هاوڕایەتییەکی گرینگ دەربارەی ڕەوابوونی لیبرال دیموکراسی لەگوێن تاکە سیستەمی کارامە هاتۆتە ئاراوە. لەم ڕووەوە ڕەنگە ئەم سیستەمە لووتکەی فراژبوونی ئایدیۆلۆجیای مرۆڤ و دوایین شێوازی حکوومەتی مرۆڤ بێت کە دەکرێ بڵێین، کۆتایی مێژوو پێک دێنێت. لە ڕاستیدا ڕووخانی کۆمۆنیزم بەڵگەیەک بوو بۆ سەرکەوتنی بەهاکانی لیبرالی ڕۆژاوایی و کۆتایی ململانێی ئایدیۆلۆجییەکان. من باوەڕم بە کۆتایی هاتنی مێژووە».
دوای ڕوداوەکەی 11ی سێپتەمبەری 2001، فۆکۆیاما بە نووسینی وتارێک جارێکی دیکە لەسەر تیۆری «کۆتایی مێژوو» جەختی کردەوە.
گرام مێر
مرد باوقار
گورز و بن مێخی (کە.)
جوورە گەمەیەکی کوردەواریە ٬ یەکێ لە یاریکەران گوریسێکی درێژی بە دەستەوەیە بە دەوری خۆیدا دەسووڕێ ٬ کە لە هەڵمەت و هێنەرەکان بدا٬ ئەوانیش بە گورزەوە بۆی دێن و لێی دەدەن٬ تا یەکێکیان دەدۆڕێنێ .
گورزی بن مێخ
نوعی بازی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گورزی بن مێخ
یارییەکە مێخێک دادەکوترێ و پەتێکی پێوە دەبەسترێ و یەکێک سەری دەگرێ و دەسووڕێتەوە ، ئەوانی تر بەگورز لێی دەدەن ، ئەمیش دەستی بەر هەرکامیان کەوت لە جێی ئەم تێ دەکەوێ