تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێکوڵ(موک)
قونجریسکە، (موک) پێکوڵە، (شنۆ) قونجلیسکە، (ڕۆژ) پەیکوڵە. گیایەکە قولانجێک بڵندو توولەدارە، بەزەویدا بڵاو دەبێتەوە، کە ووشک بوو جوورە دەنکێکی دێنێ دڕووی تیژی درێژۆکەی سێ سووچی پێوەیە، دڕووەکانی لە نووسەنەکەی درێژو تیژترە._چاندن: تێچاندن. دووزمانی، پۆڵککردن._چێن: دووزمان. (هەو) گڕووگرتنی منداڵەو گریانیەتی لە کاتێکا پێ لە زەوییەوە دەوەژێنێ و نایەتە لای کەس. سمکۆڵ. شەڕفرۆش
پێڵە(موک)
کەڵ یا گامیشێکە شاخی بە پشتەوەدا شکابێتەوە یا شاخێکی خووار بێ. بۆ هەموو چتێکی تریش بەکار دەبرێ، کە بە پاشەوەدا شکابێتەوە. (ئەردە) پێڵووی چاو. (بڵ) ژنێکە سەرتاوسی بێ واتا پێشەسەری تووکی لێنەهاتبێ و پێستی ڕووت بێ. گایەکیشە شاخەکانی بۆلای پێشەوە درێژو کەمێکیش خووار بووبێتەوە. ڕەشەووڵاخێکە شاخەکانی بۆلای چەنەگەی خووار بووبێتەوە. مرۆی بەدمەست. (ئەردە) قۆزاخەی کرمی ئاوریشم. پیلوو
پەرە(موک.، هەورا)
(ڕۆژ) پتر، تەک. زۆربە._ئەستاندن: پتربوون، زۆربوون، فراوانی، تەنینەوە._نەستێن: (باک) پەنگر. پارچە، لەت، کوت. (باک) پارە، پووڵ، دراو. گەڵای دارو درەخت و گوڵ. ڕێز. بۆ، بۆلای، سەبارەت
پەسیو(موک)
پەنا، قەف، هەنووان، بابهێڕ، بابوهێڕ، (باک) بابووێر. جێگایەکە با نەیگرێتەوە، قوژبن. پەنا، داڵدە، (خۆ) پەناڵ. (هەو) هەڵامەتدار، باهۆڕ، ئارسم، پەتا، درم، پەسیڤ._ی: هەڵامەت
پەڕەزیلە(موک)
ئەو ماکە نەرمەیە لەسەر گوڵی دەغڵان، کە بەهۆی ویەوە ئاووس دەبێ
چارداخ(موک)
خانووچکەی نێو باخانە، کەیلە، هۆلک، (باک) داڵان، هەیوان
چاونزێر(موک)
چاونەزێر، (ڕەوا) چاونزار، چاوچنۆک، چڵێس، چنۆک، نەوسن، ڕژد._ی: بەهجاندن، ڕژدی
چاوکوتکە(موک)
جوورە ترێیەکی سپییە گلووی خڕو سپی و ڕوونە دەنکی لە نێویدا دیارە
چقر(موک)
خاچ، دەلۆی خاڵدار
چما(موک)
بۆ، لۆ، بۆچی، لۆچی، لەبەرچی، داخووا، ئاخۆ، بۆ پرسیارە،_نایەتا لامان: داخووا نایەتە لامان. (هەورا) دەڵێی، ئەڵێی، ئێژی، چەما، چەمان، وا گومان دەکرێ
چووێر(موک)
گێڕ، چووێل، (ههورا) چەوێڵ، چەوت، لاق خووارو خێچ، گێڕ، بۆ مرۆڤ و ووڵاخ و ئاژاڵ و هی وا بەکار دەبرێ، کە لاق یا پاشوو بنگێوێ و لێکبدات. (خۆ) کەسێکیشە لە کاتی ڕۆیشتنێدا پانیەکانی لێک دوورو پەنجەکانی نزیکی یەکتری دابنرێن
چووێشتیر(موک.، خۆ)
بزنێکە هێشتا نەزابێ یا ساڵێکی تەگەی نەگرتبێ و قسر بێ، (باباهەورا) چتیر، (دەر) چوشتیر، (باکزەن) تشتوور، پشتیر، تشتیر، تووێشتیر
چک و پک(موک)
لە کاتی کایەی جگێنێدا بەکار دەبرێ
چڵە(موک)
مێوەی تەڕە، چڵێسی، زۆر خۆری، ترووکەو هەنایی چاو، _ی: ترووکە، چلەی چاو، چاوی دێ: بە ئاستەم چاوی ترووکەی دەکات. چەڵاک، چلاک، دووشاخە
چۆرتشکان(موک)
بارتێکچوون و داچڵەکینی تریاک کێشانە بە تەقەیەکی
چۆڵەمە(موک)
ئێسکی شانییە، کە بەلای سینگیدا لەسەرەوەی ئێسکی بڕبڕەی سینگی قایم دەکرێ، ئێسکی چۆڵە مێشکێنەیە
چیلک(موک)
(باک) چلک، نەرمەو بەڵگەی گووێیە. (سلباک) چلک، گیایەکە بەرەکەی وە هێشووی ترێی دەچێ و ووردە، کە گەیشت ڕەش هەڵدەگەڕێ و شیرینە دەکرێتە خۆشاو گۆیا لە خۆشاوی مێوژی زۆر خۆشترو شیرینترە. (باد) بالۆکە
چێوان(موک)
چیلکەو چێو
چەتر(موک)
سێوان، سەیڤان، بەرباران، سەویانە، (هەو) سەیوان. بۆ پارێزگاری لە بارانە لەسەر سەر ڕادەگیرێ هەر وەکوو سەیوان بۆ تیشکی هەتاو لە هاویناندا لەسەر سەر ڕادەگیرێ. (ئەردە) سەرهەڵپاچراو لە بۆ دارو درەخت