تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
مهرگان
[ا ]
(میهرگان - mihrgan)
مانگی میهر، پایز، ناوی رۆژی شازدەیەمی مانگی میهرە، جەژنێکی کۆنی فارسانە، کە لە رۆژانی 16 - 21ی مانگی میهر بەرپایان دەکرد، دوای جەژنی نەورۆز گەورەترین جەژن بووە، ئەم جەژنە لە سەردەمی هەخامە نشییەکاندا باو بووەو لە قۆناغ و سەردەمەکانی دواتریشدا تا سەرهەڵدانی ئیسلام هەر باو بووە، پاش ئیسلامیش لە زەمانی سامانیان و غەزنەویاندا بو بووە، ئێستاش وەکو جەژنێکی گەورەی رۆشنبیریی ماوە، بەعەرەبی میهرەجانی پێدەگوترێ.
مهرگان
میهرگان٬ جێژنێکە شەووڕۆژی لە پاییزدا بەرامبەرە وەکو نەورۆز لە بەهارێدا
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
مهرگانی
[ا ]
(میهرگانی - mihrganî)
ناوی لەحنێکە لە سی لەحنەکەی باربەد.