تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاماسیان
«مسـ. لا.»، «جفـ.» تمـ: ئاوسان.
ئاماسیاو
پەنماو، هەڵامساو، ئاووساو
ئاماسیاگ
«نمفـ. لە: ئاماسیان» تمـ: ئاوساو.
ئامام
آمدم
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئامان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئامان
ئامانیان نییە واتە بوارەی کەس نادەن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئامان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئامان
قاپ و قاچاخی مسین
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئامان
هاتن (ه)
ئامان
[[ستـ: ئاوائیتی = هاتن، چوون. پهـ: ئامەتەن]]
«مسـ. لا.»، «هو.» لە شوێنێکەوە خۆ گەیاندنە جێگایەکی دی. □ «هەر وەزۆر مەندەن ڕای ئامای نەفەس» «تای ڕیشەی تاقەت شییەنم جە دەس» «مەولەوی: مکبـ ــ ٩» * هاتن.
ئامان
«نا.»، «بک.، شنـ..، هلـ..» قاپ و قاچاغی ناوماڵ کە چێشتیان تێدەکرێ، بۆ خواردن.: هەموویان لە ئامانێکیدا دەخۆن. تێبــ. ــ ئەم وشەیە هەر بەم مەعنایە لە زمانی ئاسۆری و کلدانیدا هەیە. * ئاوان. هس.: «عا» ئاوانی «ئەناء».
ئامان
[[عا = ئامان]]
«نا.» ١- بۆ داوای نەکردنی کارێک دەخرێتە سەرەتای ڕستەوە: ئامان نەچن بە گژ منداڵی خەڵکیدا بچن. ٢- بۆ دەربڕینی بێزاری لە کارێ یا شتێ: ئامان لە دەس زوڵمی دەرەبەگ. ٣- بێزاری لە کەسێک: لە دەستی ئەم منداڵانەی وە ئامان هاتووە. ٤ - بۆ پەنابردنە بەرکەسێ و داوای یارمەتی لێکردنی: قازی بە قوربانت ئامان لە دەستی ئەم مێردە ڕزگارم کە. ٥- بۆ پاڕانەوە: ئامان نەکەی، بە ئامان و زامن لە کۆڵی نابێتەوە. * ئەمان، پەنا، هانا. ٦- «مەنگوڕایەتی» ناوە بۆ ئافرەت، وەک نیشانەی بێزاری لە مناڵی زۆر یا کچی زۆر.
ئامان
قاپ و قاچاخ، جام، (دەر) هیربار، ترگال، ترگار، ئاسن جاو، دەفر، سینیک کە مس بن، لەکاتی هاوارو بانگی خەم و پەرۆش و لێقەومانێدا بەدەنگی بڵند بەکار دەبرێ، بە واتا: پەنا، هانا، لاڵە. نێوی ئافرەتانە. (هەورا)هاتووە بۆ ڕابردووی دووری نادیار
ئامان ئامان
لە تەنگانەو خەفەتێدا بەکار دەبرێ، دووپاتە کرانەوه کەش بۆ جەختە