تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەکداماڵین
کەمکردنەوە و لەناوبردنی چەک و تەقەمەنی یان کۆنتڕۆڵی ئامێری جەنگی و کەمکردنەوەی هێزی سەربازی بەمەبەستی داشکاندنی مەترسی شەڕ و زیادبوونی ئاسایش و هێمنایەتی نێونەتەوەیی. لە بابەت چەکداماڵینی هەمەلایەن و گشتگیر، لە مێژە باس و کۆڵینەوە کراوە. یەکەم جار لە «کۆمەڵی نەتەوەکان» لە ساڵەکانی 34- 1927 و پاشان لە «ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان» بەڵام هیچکامیان نەیانتوانی ئەم کێشە چارەسەر بکەن. پاش شەڕی یەکەم و دووهەمی جیهانی و بەهۆی ئەو کارەساتانەی کە لە جیهان ڕوویاندا بە تایبەت، پاش دروستکردنی چەکی ناوەکی هەوڵ و دەوڵی نێونەتەوەیی بۆ ئەم مەبەستە زیاتر پەرەی سەند و ئەمەش وایکرد کە لایەنگرانی چەکداماڵین بە خێرایی کۆببنەوە و بڕیاری گرنگ دەربکەن و بە کردەوەش هەنگاوی بەرچاوی بۆ بنێن. بۆ وێنە پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری (ناتۆ) لە ساڵی 1943 بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی لەبار بۆ ئەم مەسەلە چەن هەنگاوێکی هەڵگرت.
پڕۆسەی داماڵینی چەک، ڕەنگە بە شێوەی یەکلایەنە، دوولایەنە و چەندلایەنە یان پاژەکی و گشتی بێت. لە سیستەمە سیاسییەکانی هاوچەرخدا چەکداماڵین، بەدوای شکستهێنانی لایەنێکی شەڕ دێتە ئاراوە و دەوڵەتی سەرکەوتووی شەڕەکە دەست ئەکا بە داماڵینی چەکی لایەنی دۆڕاو.
پێویستە بگێ کە چەکداماڵین، خۆبەخۆ نابێتە هۆی دابەزاندنی مشتومڕ و کێشە. ناکۆکی مەسەلەکە لەوەدایە کە پڕۆسەی داماڵینی چەک کە بۆ نزمکردنەوەی کێبەرکێی چەک و تەقەمەنی دێتە کایەوە، هەندێ جار خۆی دەبێتە هۆی کێشە و ململانێ. چاودێریکردن بە سەر پڕۆسەی چەکداماڵین پێویستی بە بەڕێوەبەرایەتییەکی ناوەندگەرای بەهێزە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕاماڵین
ڕاماڵین
نگا: ڕاماڵ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕووداماڵیاگ
ڕووداماڵیاگ
بی آزرم
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەرماڵی
کەیبانووی ماڵ
بەرماڵی
بناوانی ماڵ
بەرماڵی
بڕوانە: بەرمالی
بەرماڵی له سەر ئاودەگەرێ
«کن.» پیاوی چاک و، موسڵمانه، دەست و دڵی پاکه،
بەیداماڵی
بەیدا ماڵی شێخ بزەینی، (مەرگە) زەیرە، دارە هەنجیرێکە، کە هەوەڵ بەری وەراند تەنها چەند هەنجیرێکی پێوە دەمێنێ، کە (باقۆ) یان پێ دەڵێن و لە پێش هەموو هەنجیرێکی دیکەدا لە بەهارێدا پێدەگات
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
خۆماڵی
شتی تایبەتی کە بۆ ماڵی خۆتت کردبێ
خۆماڵی
اِختصاصی
حیوانِ خانگی، محلی
خۆماڵی
تایبەتی بە ماڵی خۆ
ماڵی، حەیوانی لە ماڵا زاو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەرماڵی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەرماڵی
کار و بەرخێکە بەهۆی درەنگ لە دایکبوونیەوە لەناو ماڵدا بەخێو بکرێ
دەرماڵی
کارو بەرخێک و گوێلکێک بەهۆی درەنگ لەدایک بوونیەوە لە ناو ماڵا بەخێوبکرێ٬ خانەزا و نەکرابنە ناو کارەگەل یا بەرخەگەل یان گووێلکەگەلانەوە
ساماڵی
ساوی٬سایقەیی
سەماڵی
آسمانگون
شەماڵی
شەم [مۆم]