تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سپیدەمان
بەرەبەیان
کەم عەیار، زێڕی ناخالیس: کورمانجییە سیرفە بێ گومانە / زێڕینە ببێن سپیدەمانە «خانی»
سڵێمان کەندی
نام روستایی است
سڵێمان کەندی
ناوی گۆندێکە لە کوردستان
سیاسەتی زمان
Politics of Language
سیاسەتی زمان
زمان، ئامرازی سەرەکی کەلتوورە و پێناسەیەکی گرینگە بۆ شوناسی نەتەوەیی. خاوەنی زمان بوون بە واتای بەهرەمەندبوون لە زانیاریە. هەندێ لە ڕۆشنبیرە ئەڵمانیەکانی سەدەی هەژدە و نۆزدە بڕوایان وابوو کە پێوەندی سێقۆڵی نێوان زمان و زانیار و نیشتمانە کە کەسێک دەکاتە ئەڵمانیایی و کەسێکی دیکەش بە ئینگلیزی. لەبەرئەوەی لە زۆربەی وەڵاتەکان بە یەک زمانی تایبەت ئاخاوتن ناکرێت کەواتە زمان بۆتە هۆی بەرپابوونی کێشەیەکی سیاسی گرینگ. پێوەندی زمان بە سیاسەت، وەک پێوەندی ئۆکسیجن بە هەوا لێکدراوەتەوە. ڕەنگە هەڵبژارادنی هەر وشەیەک لە هەر گوتار (discourse) رێکدا هەنگاوێکی سیاسی لە قەڵەم بدرێت.
سیاسەتی زمان، لە لای حکوومەتەکان زۆر پەنامەکی و شاراوەیە. هەر حکوومەتێک خاوەنی سیاسەتێکی زمانییە کە هەندێ جار جێگەی پەسندی هەموانە و هەندێ جاریش بە زۆرەملی دائەسەپێ. هیچ حکوومەتێک، چاوی بینینی کەمینەی نییە و ئارەزووی گەورەی دەسەڵاتداران تیاچوونی نەیارانە. لە بواری بەکارهێنانی سیاسەتی زمانی، وەڵاتی فرەنسی بە نموونە دەهێنینەوە: سیاسەتی یەکیەتی نەتەوەیی لەم وەڵاتەدا کە هەر لە سەرەتای حکوومەتی پاشایەتییەوە پەیڕەو کراوە، هەمیشە لەدووی «یەکگرتوویی زمان» بووە کە لە بەرانبەر زمانەکانی دیکە نەرمیی نیشان نەداوە. بۆ وێنە تا پێش شەڕی جیهانی دووهەمیش ئەگەر لاوانی بەریتانی لە قوتابخانە بە نەژگاڤییەوە تەنیا یەک وشەی زکماکیان بە زاردا بهاتایە، فەلاقەیان دەکردن. یان زمانی باسکی تەنیا لە ناو خێزانەکان بە زاردا دێت.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
سیرمان
[ا ]
(سیرمان - sîrman)
یاقووتی سوور، حه ریری نه خشدار.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
سیمان
[ا. فر ]
(سیمان - sîman)
چیمه نتۆ.
سیمان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سینە کەمان
پارچەیەکە لە مۆزیقە چەند تاڵێک ژێی لێ چەسپ کراوە بەکەوانەیەکی ژێدار لێ دەدرێ و دەنگێکی خۆشی لێ پەیدا دەبێ
سینەکەمان
سینەکمان، ویلون
سینەکەمان
ئامرازێکی مۆسیقایە
سینەکەمان
پارچەیەکە لە مۆزیقە چەند تاڵێک (ژێ.) ی لێ قایم کراوە بە کەوانەیێکی ژێدار لێدەدرێ٬ دەنگێکی خۆشی لێ پەیدادەبێ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەر سوڕمان
سەرخەرمان
ئەو دەخڵە خاوێنەیە٬ کەلەسەرەوەی خەرمانێیە٬ دژی بن خەرمانێیە
سەرسووڕمان
سەرسام بوون،واقمان،پەشۆکان،حەپەسان،سەرلێ شێوان،هۆت بوون،هیدمان،شاشبوون
سەرسوڕمان
دامان، سەیرمان