تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ژاعریاماری
زهرمار، دشنامی است
ژاعریاماری
ژەهرە مار
ژمارای
(هەورا.): ئەژماردن، ژماردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ژمارتن
ژمارتن
بژارتن، ئەژمارتن
ژمارتن
(باک.): ئەژماردن، هەژماردن، هەژماتن، ژماردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ژماردن
بەسەرکردنی شتی زۆر دانەدانە بەوتنی (یەک ، دوو ، سێ ، چوار) تا تەواو دەبێ
ژماردنی هزرزا
عەرەبی «حساب ذهني»، فارسی «محاسبە ذهنی» - ژماردن تەنها بە مێشکی مرۆڤ، بێ پەنا بردن بۆ ئامرازی یاریدەر.
ژماردۆز
دۆزینەوەی ئەنجامێک لە ڕێی ژماردن و ژمێرکارییەوە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ژماردە
شتی ژمێردراو
ژماردە
ئەژماردە، ژوماردە، چتی هەڵبژێرراو، ئەژمێرراو
ژماردەی
(هەورا.): ئەژماردن
ژمارزانی
وەک چەمکێک بۆ دەرک و تێگەیشتن مرۆڤ لە ژمارە دانراوە.
ژماره
شُماره، شُمار، مار، مَر، ماره، اَمار، اَماره، آمار، آماره، هَمار، هَماره، اَیار، اَیاره، آساره.