تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئامادە
ڕێک و پێک، دروست، ساز، چک، دەرباز، دەردەست، پوخت، پەرداخ، بەردەست، بندەست، تەدارەک،(باک) ئەیڤەز، گەڵاڵە، تەیار، کەمەربەستە، قومراخ. گەچی گیراو ەوەی نەکوژراوی بەهێز._ بوون: ئەیڤەزین، پەرداخ بوون،(باک)دروستیا خۆکرن، وەخۆکەوتن، هلستن، سازبوون
ئامادە بوون
«مستـ. لا.» ساز و حازر بە دەست بوون بۆ ڕاپەڕاندنی فەرمان و جێ بە جێ کردنی کار و ئیش.
ئامادە کردن
«مستـ. متـ.» سازدان و حازر کردنی یەکێک یان شتێک بۆ مەبەستێک یا بۆ جێ بە جێ کردنی فەرمانێک.: نەریمان خۆی ئامادە کردووە دەچێتە مەکتەب، خۆیان بۆ ڕاو ئامادە کردووە، لێژنەی ئامادە کردن، ژوورەکە ئامادەیە فەرموون.
نەڕمادە
نرماده، سگک