تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
لالا
لەئلاء، درەخشان.

من گریە، ئەتۆ خەندە بە یەکدی دەفرۆشین
من لەعلی بەدەخشان و ئەتۆ لوئلوئی لالا
سەرچاوە: نالی
لالا
لەءلاء، تیشک دەرەوە.

لە ئالیی ئەشکی « نالیی » بێکەسە، غەڵطانی نێو خاکە
مەگەر سەمعی قەبووڵت موشتەریی لوولوویی لالا بێ!
لالامووکردن
برێتی لە زۆر مەبەست و سەرخۆشی بێ هۆش: هێندە مەستە لالاموو دەکا
لالانگی
جوورە پرتەقالێکە
لالانەوە
کارەکاری٬ لاڤەلاڤ٬ ڤاڕین٬ کارەکار٬ پاڕانەوە٬ مەهدەرڤانی٬هاوارکردن٬ لالەژن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لالاکردن
لالاکردن
خەوتنی زارۆک
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
لالس
[ا ]
(لالەس - lales)
جۆرە قوماشێکی ئاوریشمی ناسک و سوورە.
لالغاوە
گوشه دهان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لالغاوە
دابڕاوی ئەم لاو ئەو لای دەم
لالغاوە
قەراغی دەم، سووچی زار