تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەیدک
(باک.): مەچی دەستی٬ ناوەندی قاپ و سمی ووڵاخییە
قەیدێ
مدتی
قەیدێ
ماوەیەک لە زەمان: قەیدێ باوابێ بەڵام ڕۆژی ئەبێ منداڵی کورد «حەمدی»
قەیر
اندازه
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قەیران
ماوەیەکە لە کات کە لە لایەن پزیشکەوە دادەنرێ بۆ مردن یا ڕزگاربوونی کەسێک کە زۆر نەخۆش بێ
قەیران
ئاگە، ئەهگە، ئاخگە [ (جەنگەی مەترسی نەخۆش یا منداڵی تازە لەدایک بوو)]
قەیران
قِران، بُحران، عُقَبَه
قەیران
میعادزمانی
بحران بیماری
روستایی در کردستان که بعثیان آن را ویران کردند
قەیران
بەڵێن بۆ کات دیاری کردن: قەیران مان سەری مانگ بێ
جەنگەی توندو تیژی نەخۆشی: ئەم نەخۆشیە چوارڕۆژ قەیرانیەتی
لەو گوندانەی کوردستانە کە بەعسی کاولیان کرد
قەیران
ماوەیەکە لە کات کە لە لایەن پزیشکەوە دادەنرێ بۆ یەکێکی زۆر نەخۆش لە بابەت مردنی یا ڕزگاربوونییەوە
قەیرانی دیموکراسی
Crisis of Democracy
قەیرانی دیموکراسی
هەندێ زاراوە کە لە گوتار (discourse) ی سیاسیدا بەکار دەبرێن، زۆرجار بە دوو مانا شرۆڤە کراون: یەکەم، واتای فەرهەنگی. دووهەم، مانایەک کە لە جەنگێکی ئایدیۆلۆژیکی بەکار دەبرێت. زاراوەی دیموکراسی یەکێک لەو چەمکانەیە کە لە فەرهەنگی زاراوەدا بە مانای کۆمەڵگەیەکی خەڵکییە کە ئەندامانی دەتوانن لە کاروباری کۆمەڵگە هاوبەش بن و لە دانانی بڕیارەکاندا دەوریان هەبێت. مانایەکی دیکەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ناوەرۆکێکی ئایدیۆلۆژیکی هەیە، واتە کۆمەڵگەیەک کە لە ژێر دەسەڵاتی توێژێکی نوخبە و بازرگان و کاسبکاردایە و کۆمەڵی خەڵک تەنیا دەوری بینەر ببینن. هەربۆیە بە باوەڕی هەندێ لە بیرمەندانی سیاسی ڕۆژاوا ئەگەر جەماوەری خەڵک، بەڕاستی بخوازن لە کاروباری کۆمەڵگەدا بەشداری بکەن، کەشێکی وا دێتە کایەوە کە بە قەیرانی دیموکراسی ناوبردە کراوە. قەیرانی دیموکراسی کاتێک کۆنترۆڵ دەکرێت کە جەماوەر لەمەڕ بەشداری و هاوبەشی لە کاروباری کۆمەڵگە بێمەیل بکرێت و هان بدرێت کە بگەڕێتەوە بۆ پێگە و شوێنی خۆی.
قەیرانی سۆشیالیزم
Crisis of Socialism
قەیرانی سۆشیالیزم
ئەم زاراوە داتاشراوی لایەنگرانی سەرمایەدارییە بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کە: یەکەم، پێشبینی مارکسییەکان لەهەمبەر ڕووخانی سەرمایەداری لە هەناوی خۆیدا نەهاتە دی و لە ڕاستیدا وەڵاتانی سەرمایەداری ڕەوتی پێشکەوتنی گەشاوەی ئابووری و پیشەسازی خۆیان بە سەرکەوتوویی پێکاوە و بوونەتە مەکۆی شارستانەتیی پێشکەوتن خواز. دووهەم، وەڵاتانی سۆشیالیستی نەک هەر نەیانتوانیوە گەشە بدەن بە ئابووری خۆیان بەڵکوو پێویستییان، بە مادەی خۆراکی و تەکنۆلۆژی وەڵاتانی سەرمایەداری ڕۆژاوا هەر بەردەوامە. هەندێکیش دوابەدوای گۆڕانکارییە سیاسیەکانی ساڵی 1989 ئەورووپای ڕوژهەڵات و هەڵوەشانەوەی یەکیەتی سۆڤیەت (لە ساڵی 1991)، مەرگی ناوەختی کۆمۆنیزمیان هێنایە ئاراوە.