تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قیامەت
ڕۆژبازخواس، ئەودنیا [ڕۆژی لێپرسینەوە، پاشەڕۆژ]
قیامەت
قِیامَه، عِمامَه، نُشُور، حَشَر، مَحشَر، آزِفَه
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
قیان
[ا. ع ]
(غییان - xiyan)
ئارایشتگەر، کەنیزەک.
سەرچاوە: نالی
قیباب
جەمعی قوببەیە.

دوککانی توحەف، کانی حەیا، کانیی بەقا بێ
قوببەی لە قیبابی نوقەبا بێ، نەقوپابێ
سەرچاوە: نالی
قیبله
ماڵی خوا له مەککە که موسوڵمانان پێنج فەڕزە ڕووی تێ ئەکەن.

که تۆی قیبله، دەمت سا بێنه، قوربان!
لەسەر قوبله دڵم مەشکێنه، قوربان!
سەرچاوە: نالی
قیبله برۆ
ئەوەی برۆی بووە به قیبله ی دڵداران،

غلیمانه، گوتم، خاڵی لەطیفت که له سەر دا
ئەم قیبله برۆیانه که غارتگەری دینن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قیبلە
خانەی خوا لە شاری مەککە کە هەموو موسڵمانێک لە نوێژدا ڕووی تێ دەکا
قیبلە
ماڵ خوا، کابە [ڕووگەی نوێژکەر]
قیبلە
قِبلَه، مَکَّه، کَعبَه، بَیتُ الله
سەرچاوە: نالی
قیبلە
یار، کە وەک قیبلە دڵان هەموو ڕووی تێ ئەکەن.

بایێ لە طەرەف قیبلەمەوە دێت و وەزانە،
یا بۆیی هەناسەی دەمی غونچەی لەرەزانە؟!
قیبلە
ڕووگه٬ کابه٬ ماڵی خوا
سەرچاوە: نالی
قیبلە قوزە
ئارەزووباز و شەهوەتپەرست.

گوتم ئەی قیبلە قوزە! بۆچی بە تەحریری حەریر
ڕاغیبی لیبسی عەجەم، تاریکی بەرگی یەمەنی؟
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قیبلەنما
شتێکە وەک سەعات قیبلەی پێ دەدۆزرێتەوە
قیبلەنما
جوورە کاتژمێرێکە لای نیوەڕۆیە نیشان دەدات٬ (ئەردە.): کابەنما٬ کەشتی وانانیش هەیانە