تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قفڵ
ئاسنێکە دووای ئاڵقەڕێز کردن لە دوولای دەرکە دەدرێت یا هی سندووقی بۆ قایمی و بە کلیل دەکرێتەوە.قڵف٬ کۆد٬ کۆدک٬ کڵۆم٬ کلۆمی ئاسن٬ (هەورا.): فەڕاشه٬ قولفی ئاسن
قفڵ
ئامرازێکی داخستنە بە ئاچەر دەکرێتەوە، گۆڵە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قفڵ
ئاسنێکە دوای ئەڵقەڕێزکردن دەدرێ لە دوولای دەرگا و سندوق بۆ قایمی و بەکلیل هەڵدەگیرێ
قفڵ لێدان
قفڵ دان
قفڵ لێدران
بە قفڵ داخران، قفڵ دران
قفڵ لێدراو
بە قفڵ داخراو، قفڵ دراو
قفڵ کردن
قفڵ دان
قفڵبەند
قفلبند
قفڵبەند
جۆرێ دانانی خشت و بەرد لە دیواردا
قفڵدان
داخستنی دەرگا و سندووق بە قفل
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قفڵدان
داخستنی دەرگا و سندوق بەقفڵ
سەرقفڵانە
پارەدان بۆ چۆڵ کردنی دوکان و خانووی ئێجارە