تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قاچ
رِجل، قائِمَه، ساق
قاچ
دو، کلک
پا
پوز و بەلەک
بەردی بازەڵێن
جگ
زەقایی، زۆپی
دارێکی دڕکاویە
قاچ
(کە.):پێ٬لاق٬ پاوقول٬قول.(زەن.):کەمەر ئاسنین.(کە.) ووردە بەردی سپی کە گەمەی قاچێنی پێدەکەن. (باک.): گیایەکە. (باک.): کلکی بزن و ڕەشەووڵاخ و ووڵاخی بەرزەیە.ناوی نەخۆشی و دەردێکیشە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قاچ و قول
لە ئەژنۆ بەرەوخواری مەردووم
قاچ و قول
لنگ و لە تەر
قاچ و قول
لاق و لەتەن٬ پاوپل٬ پێ و پل٬ برێتییە لە ئەژنۆوە بۆ لای خووارێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قاچ و قووچ
قاچ و قووچ
دلەدزدی
قاچ وقووچ
دزی بەفڕوفێڵ
قاچ وقووچکردن
دزی کردن بەفڕوفێڵ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قاچاخ
گامێشی سێ ساڵانە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قاچاخ
شتێکە باجی دەوڵەتی بەسەرەوە بێ و لەبەرئەوە بەدزییەوە بفرۆشرێ
قاچاخ
بە کەسێک یا شتێک دەڵێن کە بەپێی دەستوور لە وەڵاتێک یاساغ بێت. ئەم زاراوە هەروەها بە واتای «قاچاخی جەنگ» یش لێکدراوەتەوە کە بریتییە لە شمەک و تفاقی شەڕ کە نابێ لە لایەن وەڵاتانی بێلایەنەوە بگاتە دەستی لایەنێکی شەڕەکە. لەم ڕووەوە هەرکام لە لایەنەکانی شەڕ دەتوانن پاپۆڕەکانی وەڵاتانی بێلایەن بۆ پشکنینی شمەکی قاچاخ بگەڕێن. لە سەرەتادا قاچاخ بریتی بوو لە چەک و تەقەمەنی و تفاقی شەڕ بەڵام دواتر ئەسپ و هەموو چوارپێیەکی بارهەڵگریش بەو لیستە زیاد کرا.
قاچاخی جەنگ: بڕوانە قاچاخ.
قاچاخ
دزد، دزدی، دزدیدنی
قاچاخ
دز، دزی، دزیەتی [کەسێک بە شێوەت نایاسایی مامەڵە دەکات. هەروەها: قاچاخی و ئەوەی بۆ قاجاخی دەشێت]
قاچاخ
لِصّ، سارِق، طَرِید، طَرِیدَه، هَشیلَه، سِرقَه، سُراقَه