تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
* مامۆستا شێخ بابەڕەسووڵی عەبابەیلێ ئەیگێڕایەوە کەوا بیستوویە لەناو فەقێ موستەعیدەکانی شێخەوڵای خەرپانیدا تا موفتیی زەهاویی لە مەجلیسدا بووبێ مەلایاسینی تەشاری مافی قسەکردنی نەبوە و، مەلا یاسین له مەجلیسدا بووبێ مەلا یووسفی تەوێڵەیی مافی قسە کردنی نەبوە و، تا مەلا یووسفیش له مەجلسیدا بووبێ نالییی مافی قسەکردنی نەبوە، واتە
نالییی پلەی چوارەمی بووە لەناویانا. لەوانەیە ئەم بەیتی « حەربا » یەش پەیوەندێکی بەم مەسەلەیەوە هەبێ، هەروەها لەوانەیه پارچە شیعری « ئەحوەلی تەفرەقە نەظەر..» یش، وەک له شوێنی خۆیدا ئیشارەتمان بۆ کرد، لایەکی ئەم مەسەلەیەمان بۆ ڕوون بکاتەوە.

نەییری ئەعظەم وەها تاوی دەدا وەک مەنجەنیق
بۆ دەوامی ڕۆژپەرستیی جەمعی حەربای دێتە ناو
دەستەی فەقێ یان
کۆمەڵەیەک لەفەقێ یان،سفرەی فەقێ یان.
سفرەی فەقێ یان
هەشت ئەستێرەن لە نێوان برجی دوو پشک و تەرازوودا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
فەقێ
قوتابییەکە کە لە مزگەوتدا بخوێنێ
سەرچاوە: نالی
فەقێ
کەسانێک بوون لە تەمەنی ١٠ - ١٢ ساڵانەوە حوجرەی تایبەتییان لە مزگەوتەکاندا هەبو، زانستەکانی ئایینی ئیسلام و زمانی عەرەبی و هەندێ بابەتی فەلسەفە و ماتماتیک و ئاسمان شوناسییشیان ئەخوێند. تا پاش جەنگی یەکەمی جیهانیش بناخەی خوێندن و خوێندەواری لە کوردستانا ئەوان بوون. کە لە خوێندن ئەبوونەوە، ئەبوون بە مەلا. لەناو ئەم مەلایانەدا زانای گەورە گەورە هەڵکەوتووە. دەوری گەورەی پەیدابوون و گەشەپێدان و پاراستنی ئەدەبی کورد ئەم مەلا و فەقێیانە دیویانە. ئیستاش لە زۆر لای کوردستانا فەقێیەتی ماوە، بەڵام زۆر ڕووی کردۆتە کزی.

توخوا فەضایی دەشتی فەقێکان ئەمێستەکەش
مەحشەر میثالە یا بووەتە (چۆڵی سەلم و توور) ؟
فەقێ
زانستخووا٬ دانشتخوواز. قوتابیەکە لە مزگەوتێدا بخوێنێ
فەقێ مەڵکی
تیرەیەکە لە نێو دزەییاندا
فەقێ یانە
ئەنگوچک٬ سۆرانی٬ ئاوسووێنە
فەقێ یەتی
دوران طلبگی
سەرچاوە: نالی
دەشتی فەقێکان
تەختانێک بووە لە سەر کارێز لە بەر گردی سەیواندا و تۆزێ بە لای گردی حاجی ئەولاوە، کەوتووەتە ڕۆژەڵاتی شاری سولەیمانییەوە، پردێکی بچکۆلەی دار هەبو لە شیوەکەی سەر قەبران ئەپەڕێتەوە ئەچوویتە ناو دەشتی فەقێیانەوە. ئێستە شوێنەکەی هەموو بووە بە خانوو. تا ساڵانی ١٩٤٠ ئەو باوە و ئەو ئاوە هەبوە، پاش ئەوە وردە وردە خانوو شوێنەکەی داگیر کرد (سەرچاوە

توخوا فەضایی دەشتی فەقێکان ئەمێستەکەش
مەحشەر میثالە یا بووەتە (چۆڵی سەلم و توور) ؟
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سفرەی فەقێیان
هەشت ئەستێرەن لە ناوەندی ئەستێرەی دووپشک و ترازوودا .
سفرەی فەقێیان(ﺌەردە.)
هەشت ﺌەستێرەن٬ لەنێوانی ﺌەستێرەی دووپشک و تەراروودایە. سفرەی هەتیوان٬ سفرەی دەروێشان.
فەقێتی
دوران طلبگی
فەقێتی
ڕۆژگاری تەڵەبەیی، ڕۆژگاری خوێندن لای مەلا
فەقێوانە
ئاوەستێ٬ ئەنگوچک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گوڵووکە فەقێیانە
گۆڤەندافەقێیان
نوعی رقص گروهی
گۆڤەندافەقێیان
جۆرێ هەلپەرکێ کە بیریتەشی پێ دەڵێن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گولەفەقێ
گوڵەفەقێ
گلی است صحرایی
گوڵەفەقێ
گوڵێکی دەشتە