تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بوخاری فەرەنگی
سۆبەو کوورەی فەرەنگی
بیردۆزەی فێربوونی جڤاک-فەرهەنگی
sociocultural learning theory, social constructivism
بێ فەرمان
بێ کار._ی: بێ کاری
جڤاک-فەرهەنگی
جڤاکی - فەرهەنگی
Sociocultural. ڕوانگەی جڤاکی-فەرهەنگی Sociocultural perspective بۆچوونێکە لە فێرکاریدا دەڵێت ژینگەی جڤاکی و فەرهەنگیی دەوروبەر هێزی تاودەری یەکەمە لە پرۆسەی فێربووندا (نوێنەرانی وەک Lev Vygotskij, Roger Säljö) نەک فراژووتنی ناخەکیی دەروونیی تاک وەک Jean Piaget دەڵێت.
جیاوازی + فەرقدانان
جیاوازی + فەرقدانان
بەگشتی بە مانای جیاکردنەوە، سەرنج پێدان، یان قاییل بوون بە جیاوازی لەنێوان شتەکاندایە. بە واتایەکی سەرزارەکی بریتیە لە بەربەستگەلێکی یاسایی، نەریتی یان قەرار و بڕیاری ناڕەسمی بە دژی گرووپێکی تایبەت بۆ وێنە گرووپێکی ئایینی یا ئەتنیکی جیاواز.
جەوهەر فەرد
جەوهەر فەرد
پێزە. [ماک، ڕەگەز (گەوهەری تاقانه.)]
جەوهەر فەرد
جَوهَر فَرد.
سەرچاوە: نالی
جەوهەری فەرد
ئەو ماددە بچکۆلەیەی بەشکردن هەڵناگرێ. بەرابەرەکەی جەوهەری مورەککەبە.

لەکن ئەو جەوهەرە فەردە لە هەیولا نییە باس
لە حیکەم پەروەرییی بوو عەلی سینا نییە باس
دانەی فەرەنگ
دَهانه، دَهَنه، دهانەی فرنگ، زنگار. (زنگار معدنی که حجری است معروف.)
دانەی فەرەنگ
دانە، زەنگار.[ژەنگاڵ (ژەنگاڵی کانزا کە بەردێکی بەناوبانگە.)]
دانەی فەرەنگ
دَهنَج، زَنجار.
دەستاوێژی فەرهەنگی
Cultural Artefacts
دەستاوێژی فەرهەنگی. چەمکێکی تایبەتە ڤیگۆتسکی لە «ڕوانگەی جڤاکی - فەرهەنگی» ـدا بەکاری دەهێنێت. ڤیگۆتسکی دەڵێت مرۆڤ دەستاوێژی فەرهەنگی بەکار دەهێنیت بۆ تێگەیشتنی دەوروبەر و هەڵکردن تێیدا. هەر بۆ نموونە مرۆڤ گرێیەک لە دەسماڵەکەی خۆی دەدات بۆ ئەوەی باسێکی تایبەتی لەیاد نەچێت. ئەم دەسماڵ و گرێیە لە دەرەوەی ئەم بەستێن و دۆخە تایبەتە واتایەک نابەخشن، تەنها نێوانسازییەکە بۆ ئەم مرۆڤەی دەسماڵەکەی گرێداوە بەو مەبەستە تایبەتەی خۆی لە خەیاڵیەتی.
سەنگ فەرش
بەردچن،کوچکچن.
شیرین و فەرهاد
چیرۆکێکی زۆر خۆشی کوردییه لە قەسری شیرین ڕوویداوه بە فارسی و کوردی هۆنراوەتەوه و بە دەنگیش بە گۆرانی دەیڵێن، شیرین دۆستی فەرهاد و ژنی خەسرەوی بووه.