تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سڕ فاش کردن
سڕ فاش کردن
[ئاشکرا کردنی نهێنی، هەڵماڵینی ڕاز]
سڕ فاش کردن
کَشف السِّر، نَشرُالسِّر
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
فاش
[ص ]
(فاش - faş)
فاش
فاش، پَراگنده، آشکار
فاش
بڵاو، ئاشکرا [بێ پەردە، درکێنراو]
فاش
فاشِی، شائِع، ذائِع، مُنتَشِر
فاش
فحش، دشنام
فاش
فاش
بڵاو٬ ئاشکرا.-بوون:دەنگ و باسێکی نهێنییە بدرکێنرێ و بڵاوبێتەوە
فاش بوون
فاش شدن، آشکار شدن، پَراگنده شدن
فاش بوون
ئاشکرابوون، بڵاو بوونەوە [دەرکەوتن، تەنینەوە]
فاش بوون
فَشَوّ، شیوع، ذیوع، ذَعذَعَه، اِنتِشار
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
فاش شدن
[مص. ل ]
(فاش شودەن - faş şuden)
بڵاوبوونەوە، ئاشکرابوون، کڤشبوون، خویابوون.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
فاش کردن
[مص. م ]
(فاش کەردەن - faş kerden)
فاش کردن
فاش کردن، آشکار کردن، پراگنده کردن
فاش کردن
ئاشکرا کردن، بڵاو کردن [خستنەڕوو، ڕاگەیاندن]
فاش کردن
اِفشاء، اَشاعَه، اِذاعَه، نَشر، اِعلان
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
فاش گردیدن
[مص. ل ]
(فاش گەردیدەن - faş gerdîden)
ئاشکرابوون، بڵاوبوونەوە، کڤشبوون، خویابوون.
سوسیال فاشیزم
ئەم زاراوە لە لایەن کۆمۆنیستە نەیارەکانی مۆسکۆ بە ڕۆڵی یەکیەتی سۆڤیەت لەو وەڵاتە دەگوترا. بەڵگەی لایەنگرانی ئەم ڕوانگە ئەوە بوو کە بە گۆڕانی سۆڤیەت لە دۆخی سۆشیالیزمەوە بۆ هێزێکی سۆسیال ئیمپریالیستی چینێکی بورژوا دەسەڵاتیان بە دەستەوە گرتووە و بوونەتە هۆی پەرەسەندنی فاشیزم لەم وەڵاتەدا.
سوسیال فاشیزم
سوسیال فاشیسم
فاشافاش
فاشافاش، آشکار، بی پرده
فاشافاش
ئاشکرا، بێ پەردە [لەڕوودا، بێ شاردنەوە]
فاشافاش
عَلَنَاً، عَلی رُؤوس الاَشهاد
فاشافاش
آشکارا، بی پرده
فاشافاش
بێ پەردە، بەئاشکرا
فاشبوون
(ئەردە.): ئاشکرابوون٬ بڵاوبوونەوە
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
فاشر ستین
[ا ]
(فاشیریستین - faşiristîn)
جۆرە گیایەکە لە لاولاو دەچێت.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
فاشرا
[ا ]
(فاشرا - faşra)
جۆرە رووەکێکە لە کۆنا بۆ دەرمان بەکار دەهێنرا.
فاشفاش
(ئەردە.): ئاشکرا٬ بێ پەردە
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
فاشورانیدن
[مص. م ]
(فاشورانیدەن - faşuranîden)
هاڕوژاندن.
فاشکردن
(ئەردە.): ئاشکراکردن٬ بڵاوکردن
فاشیزم
فاشیزم لە سەرەتادا بە مانای سێندیکالیزمی دەوڵەتی واتە ڕێکخستنی ئابووری کۆمەڵگە لە سەرەوە بەدەستی دەوڵەت و پشتگیری لە موڵکداریەتی تایبەتی لێکدراوەتەوە بەڵام دواتر مانایەکی بەرفرەوانتر لەخۆ دەگرێ و بۆ پێناسەکردنی جۆرێک لە ڕژێمی سیاسی تۆتالیتەر بەکار براوە. فاشیزم لە گوێن لاگیرییەکی گشتی لە سیاسەتدا دەربارەی ئەو بزاوتە توندڕەوانە (ڕاستی دەسەڵاتخواز، دژی سەرمایەداری مەزن، دژی دیموکراسییەت و لیبراڵ، دژی مۆدێرنیتی و سۆشیالیزم و دژی ئانارشیزم و مارکسیزم) بەکاربراوە کە سەرەنجامەکەیان بە دامەزرانی سیستەمێکی دەسەڵاتخواز دەبڕایەوە.
فاشیزم بە مانا مێژووییەکەی، وەک ئەو شتەی کە لە نێوان دوو شەڕی جیهانی کە زۆربەی وەڵاتە ئەورووپییەکانی تەنییەوە، ئاوێتەیەکە لە ناسیۆنالیزمی توندڕەو، ئیمپریالیزم، دژایەتی لەگەڵ نەریتی عەقڵی و ڕووناکبیری، پراگماتیزم، ستایشی دەوڵەت و نەژادپەرستی.
ئەم زاراوە بەگشتی بۆ پێناسە کردنی جۆرێک ئایدیۆلۆجی و بزاوتی نەتەوەپەرستانە و دەسەڵاتخوازانەی ئەو ڕژێمانە بەکاردەبرێت کە لە ساڵەکانی نێوان دوو شەڕی جیهانی تاکوو شکستهێنانی ئەڵمانیا لە ساڵی 1945 بەسەر ئەورووپادا فەرمانڕەواییان دەکرد. مانای تایبەتی فاشیزم دەگەڕێتەوە بۆ «بزاوتی فاشیستی» کە لە ساڵی 1919، مۆسۆلینی لە ئیتالیا بە دەسەڵات گەیاند (1922ــ 1945). وشەکە لە زمانی ئیتالیایی بە مانای چەند مێڵەیە کە بەدەوری کلکە تەوڕێک لە بەردەم کونسوولی ڕۆمیدا بە نیشانەی دەسەڵاتی دەوڵەت نومایش دەکرا. لە لایەکی دیکەوە «فاشیست» لە لایەن کۆمۆنیستەکانەوە بۆ سووکایەتی بە نەیاران و سۆسیال دیموکراتەکان لەگوێن زاراوەیەکی سووکایەتیئامێز بەکاربراوە تاکوو ببێتە هاندەرێک بۆ ڕێکخستنی بەرەی دژە فاشیست.
فاشیزم، بەرهەمی قەیرانێکی قووڵی کۆمەڵایەتی و ئابووری بوو کە لە دوای شەڕی جیهانی یەکەم لە ئەورووپا هاتە ئاراوە. ئەم ئایدیۆلۆجیایە خۆبەخۆ هیچ جۆرە سیستەمێکی تێک تەنراوی فیکری ساز نەکرد بەڵکوو ڕەنگدانەوەی هەمان بنەمای نەتەوەیی ئەو وەڵاتانە بوو کە تێیدا پەرەی سەند. ئامانجی فاشیزم، هێنانە کایەی دەوڵەتێکی بەهێزە کە تێیدا تەنیا حیزبێک ــ حیزبی فاشیست ــ دەسەڵات مۆنۆپۆل بکات و سەرۆکێکی کاریزماش بە قەوارەیەکی دیکتاتۆرییەوە بەسەریا حکوومەت بکات. خاڵی هاوبەشی هەموو بزاوتێکی فاشیستی، پەرستشی زۆرداری و بەپیرۆزکردنی شەڕ و گەیشتن بە دەسەڵاتە. فاشییەکانی ئەڵمانیا و ئیتالیا، بە تەواوەتی لە پرۆپاگەندەی مێگەل پەروەر و تیرۆر کەڵکیان وەردەگرت بەڵام هەر کە دەستیان بە دەسەڵات گەیشت ئینجا لە دەسەڵاتی دەوڵەت بۆ لەناوبردنی نەیاران و سیستەمی قانوونی سوودیان وەرگرت.
بنەما سەرەکییەکانی فاشیزم لە لایەن مۆسۆلینی (1883-1945) لە بەرگی چواردەهەمی ئینسکلۆپیدیای ئیتالیا، لە ساڵی 1932 بەمجۆرە لێک دراوەتەوە:
1ــ فاشیزم، بڕوای نییە بە ئاشتی هەمیشەیی و سوودێکیش لەم شتەدا نابینێت. ئاشتی ئەفسانەیەکی زیانبارە.
2ــ فاشیزم، لەگەڵ مارکسیزم و شێوازەکانی دیکەی ئەندێشەی سۆشیالیستیدا نەیارە.
بۆ لێکدانەوەی فاشیزم، شرۆڤەی نائایدیۆلۆجیکی ئاڕاستە کراوە کە لە پێنج سەرباسدا گونجاوە: مارکسی، سایکۆلۆجیکی، ئایینی و ئەخلاقی، مێژوویی و کۆمەڵناسی و سەرەنجام سیاسی.
لە ڕوانگەی مارکسییەوە، فاشیزم، بەپێی ڕێسا ئابوورییەکان و لۆژیکی سەرمایەداری لێک دەدرێتەوە. بە واتایەکی دیکە فاشیزم بەشێکە لە قەیرانی سەرمایەداری پاوانخواز.
لە ڕوانگەی سایکۆلۆجییەوە، شیکردنەوەی دیاردەی فاشیزم پێویستی بە ڕوونکردنەوەی لاسەنگییەکانی قۆناغی منداڵی کەسایەتییەکان هەیە. چونکە لەم سەروبەندەدایە کە ستراکتوری ئەندێشەی منداڵ بە قووڵی بیچم دەبەستێ.
لە ڕوانگەی ئایینی و ئەخلاقییەوە سەرهەڵدانی فاشیزم، هێمایەکە بۆ قەیرانی ئەخلاقی و ئایینی لە شارستانەتیی ڕۆژاوادا. لایەنگرانی ئەم ڕامانە نائایدیۆلۆجیەی فاشیزم، پێیانوایە کە حکوومەتی ئیستبدادی و فاشیزم تەنیا لە نێو خەڵکانی گەندەڵ و گەنیودا دەوام دەهێنێت.
لە ڕوانگەی مێژوویی و کۆمەڵناسییەوە فاشیزم، بەرهەمی پەرەسەندنی خێرای مودێرنیتی یان شێوازێکی تایبەتی پیشەسازیبوونی هەندێ لە وەڵاتان بووە.
دوایین بۆچوون دەربارەی فاشیزم، لە ڕوانگەی سیاسییەوە شیکراوەتەوە کە ئەویش شێوازی بەڵگاندنی فاشیستەکان دەخاتە ڕوو. بەمپێیە فاشیستەکان بەم قەناعەتە گەیشتبوون کە دیموکراسی پەرلەمانی تووشی شکست بووە. فاشیزم، جگە لەوەی فەلسەفە یا ئایدیۆلۆژیایەکی سیاسی بێت، شێوازێکی دەسەڵاتدارییە کە لەسەر سێ بنەمای حکوومەتی تاکەکەسی، دەسەڵات و سەروەری دەوڵەت و ناسیۆنالیزمێکی توندڕەوانە بنیاد نراوە. لەم جۆرە حکوومەتانەدا دەوڵەت بە پشت بەستن بە دەسەڵاتی سەربازی و گرووپی فشاری سیاسی و ئامرازەکانی پرۆپاگەندە، ئازادییەکانی تاک سنووردار دەکات و هەموو بزووتنەوەیەکی بەرهەڵستکارانە سەرکوت دەکات.
فاشیزم لە سەرەتادا وەک هێزێکی نیگەتیڤ لە ئەورووپا خۆی نیشان دا. فاشییەت زۆربەی ئایدیۆلۆژی و دامەزراوەکان بەدژی بەرژەوەندییەکانی نەتەوە دەزانێ. لەم سۆنگەوە کە فاشییەکان ڕایانگەیاندووە ئەو چارەسەرییانەی بۆ دەرمانی نەخۆشییەکانی کۆمەڵگە پێشنیازیان کردووە، بۆ قازانجی نەتەوە بووە، دەکرێ ئەمانە وەک ناسیۆنالیست بە مانای خودی زاراوەی ناسیۆنالیزم لە قەڵەم بدرێن. بەم حاڵەش ئەو ناسیۆنالیزمەی کە فاشیزمی بەدیهێناوە جیاواز بووە.
فاشیزم، هێزێک دروستی دەکات لە خۆی ڕادەبینێت تەواوی کۆمەڵگە بخاتە دوای دروشمەکانی خۆی، لە هەستکردن بە هێزەوە سەرچاوە دەگرێت، هێزێک بە شێوەیەک لە غرووری خۆیدا نوقمە کە پێی وایە پێویستی بە هیچ جۆرە ژیانێک لەگەڵ هێزەکانی دیکەدا نییە. لەم ڕوانگەوە فاشییەت، لە هەر شوێن و کاتێکدا بێت، هاوڕێی سێ دەرکەوتەی سەرەکییە کە بریتین لە:
1ــ دیاردەی مێگەل دروستکردن.
2ــ دروستکردنی کەمایەتییەکی گوناهبار.
3ــ مۆنۆپۆلکردنی ڕاگەیاندن.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
فاشیست
[ص. فر ]
(فاشیست - faşîst)
پەیڕەوی رێبازو رێچکەی فاشیزم.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
فاشیسم
[ا. فر ]
(فاشیسم - faşîsm)
ناوی رێبازو قوتابخانەیەکی سیاسی و جۆری حکومەتێک بوو کە لە نێوان جەنگی یەکەم و جەنگی دووەمی جیهاندا لە ئیتالیا حوکمڕان بوو، و بە شێوازێکی ملهوڕانەو دیکتاتۆری فەرمانڕەوایی دەکرد، ئێستا پتر بە مانای دیکتاتۆری بەکاردێ.
فاشە
فاحشه