تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شێر و خەتانێ
جووره گەمەیەکی قوماری منداڵانەیه.
شێر و گورگه
چەند دارێکه لە هەر چوارلاوه دەدرێته بەرکۆڵەکه یا بەر پێی ئاش تا باش دامەزرێ و نەبزووێ.
شێر پەنجه
سەرەتان، شێرپەنج، برین و دەردێکی پیسه چارەسەری گرانه.
شێر کۆڵ
(ئەرده.) دارێکه چوار پاڵووه لە ژێر کۆڵەکەدا دادەنرێ. بێچووه شێر.
شێر کۆڵە (ئەرده.)
شێر یا خەت
شیرخت، شیریاخت
شێر یا خەت
... مُقارِعه، تَقارُع، قِراع
شێر یا خەت
شێروخەت، قومارێکه بە پووڵی دەکرێ.
شێر یا خەت
شێران، شێریام خەت، بەرزیلان [شێرەخەت]
شێرا
برێتی لە پیاوی ئازا و بەجەرگ
شێرازی
شیرازەی کتێب.
شێران
گەمەی شێر و خەت
شێران
قِراع، مُقارَعه، تَقارُع
شێران
(ئەرده.) شێروخەت. جووره قومارێکه بە پووڵی دەکرێت.
شێران
بەرزیلان، شێر یا خەت [شێروخەت (جۆرە قومارێکە کە یەکێک پارەیەک هەڵدەدات ئەوی تر شێر یا خەت هەڵدەبژێرێت ئەگەر بەو شێوەیە کەوتە سەر زەوی کە وتویەتی دەیباتەوە و ئەگەر نا دایدەنێت)]
شێران
شیریا خت (قسمی از قمار است که پول را به هوا می اندازند دیگری شیریاخط می گوید اگر مطابق گفته او به زمین آمد می برد و الا می بازد)
شێرانه
وەکوو شێری، کردارێکی ئازایانەیه، کە لە کردەوەی شێری بچێ.