تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شێوەخوار
مەڕلەوەڕاندنی ئێوارە پاش دۆشین
شێوەخووار
شەولەوەڕ، لەوەڕاندنی ماڵاتانە تا کاتژمێرێک لە شەوێ دەچێ.
شێوەخووار
لەوەڕاندنی ئاژاڵه ئێواران لە دووای تێبەردان و هەڵاواردنیان.
شێوەران (موک.)
گیایەکە بە کوڵاوی لە چاوی چخمەدار دەکرێ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شێوەرد
زەمینی کێڵراو
شێوەرد
زەوی کێڵدراوی دانەچێندراو
شێوەزار
Variety. چەمکی «شێوەزار» سەربە بواری زمانەوانییە و مەبەست لێی شێوەیەکی زمانە و خۆپەرێزە لە بەکارهێنانی چەمکی «زمان» یان «زاراوە» کە جار هەیە دەرهاویشتە هەستیاری دەبێت. بڕوانە «زاراوە».
شێوەزار (دیالێکت)
dialect, شێوەیەکی زمانە کە تایبەتە بە ناوچە یان بەشێکی گەل و جوداوازییەکی تاڕادەیەک کەمی لە وشەداری vocabulary, گۆکردن و شێوازدا.
شێوەقوڵانی
شێوشیوانێ، چێشته قوڵەی منداڵانه.
شێوەقوڵه
چێشتەقوڵەی منداڵان.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شێوەقوڵە
چێشتە قولێ
شێوەناسی
دراسة الملامح
شێوەناسی
Physiognomy
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شێوەنما
شێوەنما
شێوەنما
فانووس سێحری [سینەما]
شێوەنما
خَیالُ الظَّل، مَسرَح، مُمَتَّل