تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شۆفار
دووزمان، قسەدز، دیدەوان، دزنێرۆ. (هەو.) ئەڕاگێل. نێراو، زیرەوان. بشیونه. گێرەشێوێن، چوکڵەشکێن، ئاگر بەرپاکەر. (ئەرده.) بشێوینه. ـ ی: زیرەوانی، دزنیرۆیی.
شۆفێر
کەسێ ماشێن دەباتە ڕێوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شۆق
سەروەشاندنی مەڕ و بزن و گا
شۆق
تیشک، ڕووناکی چرا و ئاگر و مانگەشەو
گەشە و تێراوی: زەرعاتەکەت لەشۆقە
کەیف خۆشی، دڵشادی: ئەمڕۆ زۆر بە شۆقە
بەسەر تێهەڵدانی حەیوان
سست: شل و شۆق
شۆق تێ هەڵدان
شۆق تێ هەڵدان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شۆق تێهەڵدان
لێدانی مەڕ و بزن و گا بە سەر
شۆق تێهەڵدان
شەڕەکەللەی بزن و مەڕ و گا.
شۆق لێدان
تێهەڵدانی حەیوان بەسەر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شۆق هاویشتن
شۆق هاویشتن
کلەزنی حیوان