تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شڵپاو
لَجَب، مَوج، تَیّار
شڵپاو
شەپۆی ئاو، لیپاو.
شڵپە
[شڵاپ (دەنگی کەوتنە ناو ئاو)]
شڵپە
لَپ لَپ (صدای افتادن توی آب)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شڵپە
دەنگێکە لە لێکەوتنی شتێک لە شتێکی شل یا تەڕ پەیدا دەبێ ، (شڵپە شڵپ) شڵپەی یەک لەدوای یەک (شڵپ و هووڕ) شڵپە شڵپی زۆر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شڵپە
بریتییە لە چێشت و گۆشتی زۆری مشە
شڵپە
زڵچە؛ شرتووپ؛ شڵپ: 1. دەنگی تێکەوتنی شتێک لە نەرمی یان تەڕی 2. دەنگی وێکەوتنی دوو شتی نەرم ‹شڵپەی دەس و سینەیی جوانان/ دەنگی دەگەیشتە عاسمانان «خانی، هەژار»› 3. دەنگی لێدرانی ئاو لە لێوار ‹شادم بە هاژەی ڕووباری بەفرین/ سوورم بە شڵپەی شەپۆلی زێوین «شارەزا»›
شڵپە
دەنگی کەووتنی نەرمی سەنگین بە زەوییدا
دەنگی کەوتنە ناو ئاو
برێتی لە پڵاوی زۆر چەور
شڵپە
خَضخَضه، رَفرَفه
شڵپە
دەنگی چتێکییه لەناو ئاوێ هەڵکێشرێ یا لە ئاو بکەوێ، چلپه، شرک. چێشت و گۆشتی زۆر لەماڵی دارای ـ یە. دەنگی چتێکییه، که لە چتێکی بدرێ وەکو گولله وەلەش کەوێ.
شڵپەشڵپ
«شڵپه» پیاپی
شڵپەشڵپ
شڵپەی زۆر و یەک‌لەدوای‌یەک ‹شڵپەشڵپی ئاوی ناو دۆڵچە، بیرەکەی ماڵەوەی دەهێنایەوە یادی «دۆست، غەفووری، 2016:98»›
شڵپەشڵپ
دەنگی شڵپەی زۆر
شڵپ‌شاپ
شڵپی هەیتاهەیت
شڵپ‌وهووڕ
شڵپەی زۆر و بەردەوام ‹کانییەکی ڕوونی بەر تریفەی مانگەشەو/ لە بنیا بلەرزێ مرواری زیخ و چەو/ جوانترە لە لای من لە دەریای بێ‌سنوور/ شەپۆلی باتە بەر تیشکی ڕۆژ شڵپ‌وهووڕ «گۆران»›
شڵپ‌وکوت
شڵپە و گرمەی لێدان ‹لە سەر سنوور/ لە قاقڕستانی بەزەیی/ شڵپ‌وکوتی لێدانی کۆڵبەران/ ویژدانی تۆپیویان نەبزواند «خالق تەوەکولی»›
شڵپ‌وکۆ
1. دەنگی جووڵەی ئاو 2. دەنگی شەپەشەپی باڵی تەڕی باڵنده ‹زیکەی مشک‌گرە، فڕەی سەرسەوزان/ شڵپ‌وکۆی بۆرچین لە دەوری حەوزان «قانع»›