تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لێک ئاشکرا بوون
[ [لەیەک + ئاشکرابوون] ]
«مستـ. لا.» ١- دەرکەوتنی حەقیقەتی دوو کەس، دوو دەستە یا زیاتر بۆ یەکتر.: هەر شەبەقی دا، دۆست و دوژمن لێک ئاشکرا دەبن. ٢- یەکتر ناسینەوەی دو یا چەند کەسێ.: پاش ئەوەی تێک خوڕین لێک ئاشکرا بوون.
لەخۆوە ئاشکرا
الواضح بذاتة
لەشکر
سپا، کومەڵێ زۆر لە چەکداران
لەشکر
بتۆم٬ پێگەه٬سپا٬ لەشکەر٬ (باک.): سوپا٬ ئوردوو٬ هۆردوو٬ هۆردی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لەشکر ئارا
گەورەی لەشکر
لەشکربەز
ئۆردوبەز، جێگەی سانەوەی لەشکر لە شوێنێ
لەشکربەز
لەشکرگه٬ هۆردوبەز
لەشکربەزکردن
دابەزین و سانەوەی لەشکر لە شوێنێ
لەشکربەزێن
برێتی لە ژنی سەڵیتەی زمان درێژ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لەشکردار
لەشکرداری
سوپاداری٬ سوپاسالار٬ (باک.): لەشکرزیی
لەشکرشکێن
لشکرشکن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لەشکرشکێن
مەردوومی ئازای جەنگاوەر