تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شپرزە
گیانداری هەڵبزڕکاوی سەرلێشێواو ، (شپرزە بوون) هەڵبزڕکان و سەر لێشێوان
شپرزە
پریش، پرویش
شپرزە
پەشۆک، پژپۆڵ [بیربڵاو]
شپرزە
مَحوس، مُشَوَّش، مُضطَرِب، دَهشان، دَهِش، مُندَهِش، مُنبَهِت، مُهمَل
شپرزە
چەواشە، خەوخی، شەپرزه، شەپڕێو، سەرلێ شێواو، ڕەنگ هەڵگەڕاو. نێوی نێرینانه. ـ بوون: شپڕێوبوون، شێوان، پەشۆکان، پەشێوان، تێکچوون. ـ کردن: ئاژاوەکردن، شێواندن، پەشۆکاندن، پەشێواندن، تێکدان، هەڵبزڕکاندن، سەرڵی شێواندن. تێکەڵ و پێکەڵکردن، ئاڵۆزکردن. ـ یی: پشێوی، تێکچوون، ئاژاوه، پەشۆکاوی، (جا.) ئاژەڵ، (هەورا.) ئاژاوڵە. بێ ئارامی، سەرلێ شێواوی، هەڵبزڕکاوی.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شپرزەکردن
شێواندن و بڵاوکردنەوەی شت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شپرزەکردن
هەڵبزڕکان و سەر لێشێواندن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شپرزەیی
هەڵبزڕکاوی و سەرلێشێواوی