تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
شاریح
لێکدەرەوە و یەکاڵاکەرەوە.

ئەم صاحێبی تەشریحە دەبێ هەیئەتی چا بێ
هەم شاریح و هەم جاریح و مووضییحە گوشا بێ
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
شاریدن
[مص.ل ]
(شاریدن - şariden)
ڕژانی ئاو له سەرەوە بۆ خوارێ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شارینەوە
شارینەوە
شاردانەوە.
شارێ
ناوی ئافرەتانە.
شارە (هەو.)
کایەکە بە دەورەی چاڵێی دادەکەن تا دەغڵەکە تێکەڵ بە خۆڵ نەبێ٬ نێوی ئافرەتانە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شارە زەردەواڵە
کونێکە زەردەواڵە هێلانەی تێدا کردبێ
شارە زەردەواڵە
هێلانەی زەرگەتە٬ جێگایەکە زەردەواڵە هێلانەی تێداکردبێ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شارە مرۆچە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شارە مێروو
کونێکە کە مێروولە هێلانەی تێدا کردبێ
شارەبان
شارۆکەیەکی کوردستانی باشوورە*.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شارەدێ
شارەدێ
گوندی زۆر قەوغای
شارەدێ
دێی گەورە٬ گەورەدێ.
شارەدەرکردن
شاربەدەرکردن٬ دەربەدەرکردن.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شارەزا
کەسێکە کە ئاگادار و بەڵەد بێ بەشتێک ( شارەزابوون) ئاگاداربوون بەشت
شارەزا
شارزاده، شهرزاده، بَلَد، آگاه