تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرمایی(باک)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەرمایە
سەرمایە
لە ڕوانگەی ئابووری کلاسیکدا سەرمایە بریتییە لە هۆکاری بەرهەمهێنانی سەروەت و سامان بە یارمەتی هۆکارگەلێکی وەک مرۆڤ، سروشت و ئامرازی کار. لە ڕوانگەی ئابووری سۆشیالیستی، سەرمایە یەکێک لە مەرجەکانی کارە و خۆبەخۆ لە ڕەوتی فراژووبوونی بەرهەمهێناندا نرخی نییە بەڵکوو کوتومت بۆ کاڵای بەرهەمهێنراو ڕادەگوێزرێت. چەند جۆر سەرمایە لە ئارادایە کە بریتین لە: سەرمایەی ماڵی (دراڤ)، سەرمایەی تەکنیکی (ئامرازی ماددی بەرهەمهێنان)، سەرمایەی ناودار (بەشداری بەناو لە کۆمپانیاکان)، سەرمایەی یاسایی (مافی خاوەنەکەی دەپارێزێ).
سەرمایە (کاپیتال)، هەروەها ناوی کتێبێکی کارۆڵ مارکس (1818ـــ1883)، فەیلەسوفی ئەڵمانییە کە تێیدا ڕژێمی سەرمایەداری خستۆتە بەر ڕەخنە. بەرگی یەکەمی ئەم کتێبە لە کاتی ژیانی خۆیدا لە ساڵی 1867 بڵاو کرایەوە بەڵام دوو بەرگەکەی دیکە کە کۆتایی پێنەهاتبوو لە لایەن ئەنگڵسەوە تەواو کرا و دوای مەرگی مارکس لە ساڵانی 1885 و 1894 بڵاو کرایەوە. ئەم کتێبە بە «ئینجیلی کۆمۆنیزم» ناوبانگی دەرکردووە.
سەرمایە
سەرمایە
دەسمایە، مایە [دەزمایە]
سەرمایە
قِنوه، بِضاعه، رأس المال
سەرچاوە: نالی
سەرمایە
وەک ئەتوانرێ بە (سەرما) مەعنای لێ بدرێتەوە، بۆ ئەوەش ئەشێ بەمجۆرە بخوێنرێتەوە

نیشانەی فەخرە بۆ من گەر بە سەر بێم نەک بە پێ، ئەمما
بە مەرگی تۆ قەسەم، شاهم! ، عوذر مەسمووعە، سەرمایە
سەرمایە
دەسمایە، دەستمایە، دەزمایە،(باک) بەلگە، تمتێل،(باد) سەرماڵ، مایە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەرمایەدار
سەرمایەدار
سرمایەدار
سەرمایەدار
خاوەندماڵ وسامان،دەستمایەدار،-ی: دەستمایە داری،خاوەندێتی ماڵ وسامان
سەرمایەداری
سرمایەداری