تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پارسەنگ
چاو، (هەو) پارزەنگ، بۆ چاوگرتنەوەی تەرازوو چتێکە دەخرێتە تای سووکی تەرازوو تا بەرامبەر ڕاوەستێ، کە قاپێکی بەتاڵ لە لنگە تەرازوویەک دانرێ و بەردو یا هەر چتێکی تر بە ئەندازەی قورسایی دەفرەکە بخرێتە ناو تایەکەی تر_ی پێ دەڵێن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پارسەنگ خستنە پاڵ
بریتییە لە ناو و نەتۆرە و شتی سووک خستنە پاڵی یەکێک
پارسەنگ خستنەپاڵ
ناوو ناتۆرەو چتی سووک و وێ نەچوو خستنە پاڵ یەکێکی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پارسەنگ گرتنەوە
گرتنەوەی پارسەنگی دەفرێکی بۆش کە لە تایەکی تەرازوودا دانرابێ بۆ دەرکەوتنی قورساییی دەفرەکە
پارسەنگ گرتنەوە
گرتنەوەی پارسەنگی دەفرو یا چتێکی ترو یا سەرکردنی تەرازووە بۆ ئەوەی هەردووک تایەکانی تەرازوو جووت و ڕێک و بەرانبەر ڕاوەستێ
پاڵسەنگ(خۆ)
پەلەسەنگ(فە)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
کلماسنگ۔ ا (کەلماسەنگ
( kelmaseng))