تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سووزەنی سەرباز(کە)
جوورە تفەنگێکی کۆنە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەرباز
کەسێکە کە چووبێتە ژێرچەکی دەوڵەت بۆ پاسی نیشتمان .
سەرباز
چەکداری دەوڵەت
سەرباز
هەیته٬ پێشمەرگە٬ کەسێکە چەکدار کرابێ بۆ پاسی نیشتمان٬ (کوردی کۆن) مفردی
حکوومەتی سەربازیی
بریتییە لە پیادەکردنی دەسەڵات و کۆنتڕۆڵی سەربازی و سوپایی دەوڵەتێک بەرانبەر بە کەسانی مەدەنی لە وەڵاتێک لە کاتی شەڕ یان تەنگەتاوی. لە کاتی جێگیربوونی ئەم حکوومەتە لەبری فەرمان و دەستووری مەدەنی، فەرمانەکانی هێزی سەربازیی پیادە دەکرێ و دادگە مەدەنیەکانیش جێی خۆی دەدا بە دادگەی سەربازی.
حکوومەتی سەربازیی
حکومت نظامی
حکوومەتی سەربازیی
Martial law
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەربازخانە
شوێنێکە کە سەربازی دەوڵەت تێیدا دانیشێ .
سەربازخانە
بنکەی سەربازان
سەربازخانە
شووێنێکە٬ کە سەربازی میری تێدا جێگیر بێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەربازکاری
خزمەتی سوپایی .
سەربازکاری
ڕاژەی پێشمەرگەی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەربازگیری
گیرانی لاوان بۆ سەربازی .
سەربازگیری
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەربازگە
سەربازگە
سەربازی
سربازی
سەربازی
چەکداری بۆ دەوڵەت
سەربازی
پیشەی پێشمەرگەی