تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
نامه سییان
نامه ی کرداریان له ڕۆژی قیامەتدا ڕەشە، تاوانبارن.

حاکمانی مەحکەمه نامه سییان
قەت نەماوە غیرەت و نامووسییان
نەهەی سیا
نۆکی ڕەش
هاوسەنگی سیاسی
هاوسەنگی سیاسی بریتییە لە بەرگری کردن لە دەستبەسەراگرتن و تەراتێنی زلهێزەکان لە گۆڕەپانی سیاسەتی نێودەوڵەتیدا.
هاوسەنگی سیاسی
موازنه سیاسی
هاوسەنگی سیاسی
Political Balance
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
هفت سین
[ا. مر ]
(هەفت سین - heft sîn)
حەوت سین، سفرەیەکە لە نەورۆزا رادەخرێ و حەوت جۆرە خواردنی لەسەر دادەنرێ کە هەر هەموویان بەپیتی سین دەست پێ دەکەن، وەک: سیر، سرکە، سێو، سماق، سەمەنی، سەنجو، سەوزە.
هوومای سینەنی
بخاطر خدا
هوومای سینەنی
بەشقی خودا، بیکە لە ڕاهی خوادا
هەوڕ(بڵ.٬ شا.٬ پژ.٬ سیوە.)
ئاسنجاو٬ قاپ و قاچاخ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
هەڵووژە سیقەتۆرەیی
جۆرە هەڵووژەیەکی سەوزکاری گەورەی مزری ڕەقە
وەچەی سیاسی
خەڵکانێک کە ئەزموون و ڕووداوە سیاسییەکانی زەمەنێکی دیاریکراویان بە چاوی خۆیان دیبێت، بە وەچەی سیاسی پێناسە دەکرێن.
وەچەی سیاسی
Political Generation
پشتیوانیی سیاسی
بریتییە لە هەر چەشنە هەوڵ و تەقەلای دەوڵەتێک لە بەردەم دەوڵەتێکی دیکە بەمەبەستی بەدواداچوونی مافی هاووەڵاتیانی خۆی و پشتیوانی کردنیان کە لە قەڵەمڕەوی وەڵاتێکی بیانی شەڕیان پێ فرۆشتبێتن و دەستدرێژی کرابێتە سەریان.
پشتیوانیی سیاسی
Diplomatic Protection
پلاتفۆرم - سیاسەتی حیزب
پلاتفۆرم بەو بەرنامە و سیاسەتە حیزبییانە دەگوترێ کە لە لەپێش هەڵبژاردنەکان لە لایەن حیزب یان ڕێکخراوەیەکی سیاسی بەمەبەستی بەدەستهێنانی دەنگی زیاتر، بە خەڵک ڕادەگەیەندرێت. ئەم زاراوە هەروەها لە کاتی هەڵبژاردندا بەو تیۆری و بۆچوونانەی پاڵێوراوان دەگوترێ کە بە ڕاگەیاندنیان سەرنجی خەڵک بەرەو لای خۆیان ڕادەکێشن بۆ ئەوەی دەنگیان پێ بدەن. بە واتایەکی دیکە پلاتفۆرم بەو ئەندێشە و تیۆرییانە دەگوترێ کە بانگەشە بۆ شێواز و ڕێبازێکی سیاسی تایبەت دەکەن.
پلاتفۆرم - سیاسەتی حیزب
پلاتفرم - سیاست حزب
پلاتفۆرم - سیاسەتی حیزب