تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
سیکی
[ا ]
(سیکی - sîkî)
جۆره شه رابێکه.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سیکەتۆرە
سیکەتۆرە (موک.)
چیکڵدانە٬ سیقەتۆرە٬ھ چقەتۆرە٬ بەرچینۆک.
سیکەسیک
دەنگی مشکانە. دەنگی گۆڵە سەگیشە لە کاتی سووابوونی مێیەکەیدا.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سیکەنە و سەرخان
وتەیەکە بەکاردێنرێ لە کاتی زۆر وتنەوەی قسەیەک یا زۆر کردنەوەی کارێکدا
سیکەنە و سەرخان
ووتەیەکە بەکاردێنرێ لەکاتی زۆر ووتنەوەی قسەیەک یا زۆر کردنەوەی کارێکدا: ئەیهۆدیسان سیکەنە وە سەرخانە.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
سیگار
[ا. فر ]
(سیگار - sîgar)
جگه وه، سیغار.
سیگار
سیغار٬ چگەرە.
سیگارد
جەخار٬ کێردی گەورە.
سیڵۆک
سەگ٬ گڵاو.
سیھ (هەڕ.)
سی (30). (زاخ.) سێبەر٬ نیسێ.
سییار
سیدار٬ سیلدر٬ کۆتک٬ شاگرد٬ قوتابی٬ سووختە.
سەرچاوە: نالی
سییان
سیاهن، ڕەشن.

ئەم غەزالانه که نەقشی دیدەمن
تەن سپین و چاو و خاڵ و موو سییان
سەرچاوە: نالی
سییان
سێن.

ئەهلی تەعدادی مەحاسین نووسییان
خاڵ یەک و، زوڵفی دووان، هەردوو سییان