تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سینۆر
سنوور٬ کەوشەن.
سینۆرداش
سنوورداش٬ کەسێکە بە قاچاغ بچێتە ناو ووڵاتێکی بێگانە٬ کەئاشکرا بوو وەدەری دەنێن بەم کارە دەڵێن_.*
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سینی
دەفرێکی پانی لێودارە نان و چێشتی لەسەر دادەنرێ لە کاتی نان خواردندا
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
سینی
[ا ]
(سینی - sînî)
سینی
سینی، سنی، شتی، تال
سینی
قاوەسینی [دەفرێکی پانە خواردن و خواردنەوەی دەخەنە سەر]
سینی
طَبَق، صِینیّه
سینی
(بۆتا.) بەرگەشن٬ مجۆعمە٬ دەفرێکی پانی لێودارە نان و چێشتی لەسەردادەنرێ لەکاتی نانخوواردنێدا._یی دار: تەبەق٬ خووان.
سینیک (باد.)
قاپ٬ئامان٬ دەفر٬ هی چێشتی٬ دەوری.
سینە کردن
کوانە کردن [لە شت کەوتن و گەڕانەوەی تیر (کەوانە کردنی تیر)]