تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پشیلەسوورە
گەمەیەکە، یەکێک تێدەکەوێ ئەوانی تر دەست بە یەکتری دەگرن و ئەوەی دەگرنە ناو خۆیان ئەویش تەقەلا دەدا کە بەناو لنگیاندا دەرچێ ئەوانیش نایەڵن و دەڵێن: پشیلە سوورە کووێڕا چوو عەرزی دڕی پێیدا چوو، بەڵام بەناو لنگی هەرکامێکیاندا دەرچێ ئەو تێدەکەوێ
پووشەسوورە(دزە)
کەرخنکێنە، جوورە گیایەکە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیاسوون
هەڵسوونی شتێک بەشتێکدا
پیاسوون
چتێک لە چتێکی تر هەڵسوون
پیاسوین
پیاسوون، پێداسوونەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیرسوز
شتێکە وەک فانۆس بەڵام لەباتی شووشە بلووری مێو لێدراوی تێ دەپێچرێ و مۆمی تێدا دادەگیرسێنرێ
سەرچاوە: نالی
پیرمەسوور
پیر مەنصوور، پیاو چاکێک بووە شەخسەکەی لە داوێنی گەڕەکی مەڵکەندییەوەیە، ئیستا بەو دەوروبەرە ئەڵێن گەڕەکی پیر مەسوور. شوێنەواری گۆڕستانی دەوروبەری شەخسەکە خەریکە کوێر ئەبێتەوە و هەمووی کراوە بە خانوو، بەڵام شەخسەکە خۆی ماوە و دارێکیشی بە سەرەوەیە، دیوارێکی بە دەورا کراوە. وادیارە دارەکەی پیر مەسوور لە سەردەمی نالیییدا دارێکی گەورە بووە و وەک هەموو شەخسەکانی کوردستان ئاڵا و پەڕۆیەکی زۆری پێوە بووە و بەهاران جێگای کۆبوونەوەی کوڕ و کچی شۆخی شار بووە، بۆیە نالییی وا بە سۆزەوە ناوی ئەبا.

داخۆ دەروونی شەق نەبووە (پردی سەرشەقام) ؟!
پیر و فوتادە تەن نەبووە (داری پیرمەسوور) ؟!
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
پیەسوز
[ا ]
(پیه سوز - pîhsûz)
قوتیله چرا که پیو یان رۆن گەرچەکی تێدە¬کرا فتیلەیەکی لۆکه-ی هەبوو، چرای رۆن گەرچەک.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پێخەسوو
پێخەسوو(ڕۆژ.، جاف)
پێسوور
زنجیرەی کێوانە
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
پێش کسوت
[ا. ص ]
(پیش که سڤەت - pîş kesvet)
پێشەنگ، کەسیک له بواری وەرزشکاریدا پێشینەی هەبێ و له پێش خەڵکانی دیکەوه بێ.
پەراسوبەند
دەفەی سنگ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پەراسوو
چەند ئێسقانێکی کەوانەدارە لە ڕاست و چەپی گیاندار سەرێکیان بەئێسقانی سنگ و سەرەکەی تریان بەموورەغەی پشتەوەیە
پەراسوو
دَند، دَنده، پَرَّه، پَهلو، استخوان پهلو.
پەراسوو
دەنک، پەڕەکه، کەلەکه. [پەراسی، تەنیشت]